KDC

جۆ بایدن لەبارەی دۆسییەی پاندۆرا قسە دەکات

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێ، حکوومەتی وڵاتەکەی لەبارەی دۆسیەی پاندۆراس پەیپەر، گەورەترین گەندەڵی سەرکردە و کەسایەتییەکانی جیهان، لێکۆڵینەوە دەکا، ئەویش بە ئامانجی زانینی ئەو رێگایانەی، کە بەهۆیەوە سەرمایەداران خۆیان لە پێدانی باج بە دەوڵەت دزیوەتەوە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، سەبارەت بە دۆسیەی پاندۆرا، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، واشنتن لەم کاتەدا تاوتوێی ئەو بەڵگەنامانە دەکا، کە ماوەی چەند رۆژێکە یەکێتی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی بنکۆڵکار (ICIJ) لە رێگەی بڵاوکردنەوەی نزیکەی 12 ملیۆن فایل، سەروەت و سامانی سەدان سەرکردەی سیاسی، ملیاردێر، هونەرمەند و کەسانی بازرگانی بڵاوکردووەتەوە، ئەوەش بە ئامانجی دۆزینەوەی ئەو رێگایانەی بە هۆیانەوە سەرمایەداران خۆیان لە پێدانی باج بە دەوڵەت دزیوەتەوە.

بەڵگەنامەکانی یەکێتی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی بنکۆڵکار، (ICIJ) کە بە بەڵگەنامەکانی پاندۆرا ناسراون، دۆسییەی سەروەت و سامانی 35 سەرۆک و سەرۆکوەزیران، زیاتر لە 300 بەرپرسی حکوومی وەک وەزیر، دادوەر، جەنەڕاڵە سەربازییەکان و، سەرۆکی شارەوانییەکان لە 90 وڵاتی جیهانی لەخۆگرتووە، لەگەڵ دۆسییەی سەروەت و سامانی زیاتر لە 100 ملياردێری جیهان.

___

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا :تورکیا تاوانبارترین وڵاتە ،کە واژووی پەیماننامەی مافی مرۆڤی کردووە

nusar1

بە ڤیدیۆ: ڕاپۆرتێک لەسەر پڕۆژەی ھاوبەشی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان و ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

KDC

چیک: وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئەندامی ناوچەی شینگن پشتیوانی توندکردنی سەر سنورەکان دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW