KDC

تورکیا بە تاوانی جەنگ تاوانبار دەکرێت

به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان UN، توركیا له‌ تاوانه‌كانی جه‌نگ و دژه‌ مرۆڤایه‌تی له‌ وڵاتی‌ لیبیادا تێوه‌گلاوه.

لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كان له‌ لیبیا، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پێكهێنراوه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ێکیاندا ده‌ڵێ، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێ بگه‌نه‌ ئه‌ورووپا، له‌ نێوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردندا رووبه‌ڕووی پێشێلكاری ده‌بنه‌وه‌ و له‌لایه‌ن قاچاغچییه‌كانیشه‌وه‌ پێشێلكاریان به‌رانبه‌ر ده‌كرێ و، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ له‌ ره‌وشێكی ناهه‌مواردان و رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌دانیش ده‌بنه‌وه.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه،‌ كه‌ هۆكاری ماقوڵیش هه‌ن بۆ بڕواكردن به‌وه‌ی تاوانی شه‌ڕ له‌ لیبیا ئه‌نجامدراون، له‌ كاتێكدا ده‌كرێ ئه‌و توندوتیژییانه‌ی له‌ زیندانه‌كاندا به‌رانبه‌ر به‌ كۆچبه‌ران دەکرێن، به‌ تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی دابنرێن.

هه‌ر له‌و راپۆرته‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌دا هاتووە،‌ له‌ به‌ سه‌ربازكردنی منداڵان و به‌شداری پێكردنی راسته‌وخۆیان له‌ شه‌ڕه‌كاندا، هاوکات باسیش له‌ بێ سه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێی ژنان و كوشتنیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا دەکا.

ئه‌م لیژنه‌یه‌ ئه‌و زانیارییه‌شی خستووەته‌ روو، كه‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2019دا، توركیا كارئاسانی بۆ چه‌كداركردنی منداڵانی ته‌مه‌ن 15 بۆ 18 ساڵی سووری کردووە، تا شانبه‌شانی هێزه‌كانی حكوومه‌تی ویفاقی نیشتمانی شه‌ڕی لایه‌نه‌كانی له‌ لیبیا بکەن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ش به‌ كاریگه‌رییه‌كانی ره‌وشی ئه‌و وڵاته‌ی باكووری ئه‌فەریقا له‌سه‌ر ئابووری لیبیا كراوه‌ و، لیژنەکە‌ توانیویه‌تی تاكه‌ كه‌س و رێكخراوه‌كانیش (لیبییه‌كان و بیانییه‌كان) ده‌ستنیشان بكا، كه‌ توندوتیژی و پێشێلكاری و تاوانه‌كانیان له‌ ئه‌ستۆیه و، لیستی ئه‌و ناوانه‌ به‌ نهێنی ده‌مێنێته‌وه

___

پۆڵەندا: کۆچبەران شێوازی دیکە بۆ تێپەڕاندنی سنوور بەکار دێنن

KDC

زیلنسکی:ئۆکرانیا دوا وڵاتی ئامانجی ڕوسیا نابێت

nusar1

وڵاتانی ئەوروپا دەیان دپلۆماتکاری ڕووسی بە تۆمەتی سیخوری دەردەکەن 

KDC
KDC

FREE
VIEW