KDC

بەڕێوەبەری ناوەڕۆکی فەیسبووک: فەیسبووک هەموانی چەواشە کردووە

كچه‌ به‌رپرسێكی پێشووی‌‌ كۆمپانیای فه‌یسبووك، له‌ دانپێدانانه‌كانیدا بۆ كۆنگرێسی ئه‌مەریكا، دەڵێ،‌ فه‌یسبووك هه‌موانی چه‌واشه‌ كردووه‌، ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ش كاریگه‌ری وێرانكه‌ری له‌سه‌ر منداڵ و هه‌رزه‌كاران هه‌یه‌.

فرانسیس‌ هۆگن به‌رپرسی پێشووی به‌شی ناوه‌ڕۆكی كۆمپانیای فه‌یسبووك، ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا، به‌ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی راگه‌یاندووه،‌ كه‌ له ‌كاتی كاركردنیدا بۆ كۆمپانیای فەیسبووک،‌ هه‌ستی به‌وه‌كردووه‌،‌ فه‌یسبووك به‌جۆرێ كار ده‌كا، زیان به‌ منداڵان و هه‌رزه‌كاران دەگه‌یه‌نێ و، فه‌یسبووك خۆشی ئه‌و مه‌ترسییه‌ ده‌زانێ، جگه ‌له‌وه‌ش زانیاری له‌ خه‌ڵك و حكوومه‌ته‌كان كۆكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ زۆر بابه‌تیشدا خه‌ڵكی چه‌واشه‌ كردووه‌.

ئاماژەی بەوەشداوە، كه‌ فه‌یسبووك له‌ تارماییدا كار ده‌كا و، زۆربه‌ی كات یاساكانی خۆی ده‌گۆڕێت و، كه‌سانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌ نازانن چه‌ند كاری ئه‌و تۆڕه‌ مه‌ترسیداره‌، به‌بێ ره‌زامه‌ندی مارك زوكه‌ربێرگ، خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌ش، كه‌س ناتوانێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك بكا.

___

هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە بۆ دەرکردنی هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی ئەمساڵ

kurdish dc

برووسکەی پیرۆزبایی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان

KDC

واشتن و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی گفتۆگۆکانی ڤێنا لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW