KDC

عێراق:- ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێش وەخت بەڕێوەدەچێت

سۆران حەسەن…

ئەمڕۆ یەک شەممە لە ئێراق بۆ پێنجەمین جار لە دوای ڕوخانی ڕژێمی دکتاتۆری لە عێراق لە ساڵ 2003 هەڵبژاردنی ئازاد بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردنی ئەم جارە لە دوایی دوو ساڵ لە خۆپیشادنەکانی لاوان کە ناوەراست و خواری ئێراق دێت کە داوای چاکسازی سیاسی ،ئیداری و خزمەتگوزاریەکان دەکرد

واپێدەچێت ڕێژەی بەشداریکردن لە ئاستی پێویستدا بێت پارتەکان لە کێبرکێدا بۆ دەست هێنانی کورسی پەرلەمانی کە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە
ناوچەکانی ناوەراست و خواری ئێراق لە گەندەڵیەکی ئابوری و خزمەتگوزاری خراپدا ژیان ئەگوزەرێنن ،کە ئەمەش کاری لە هەرێمی کوردستان کردووە ، سیاسیە دۆراوەکانی عێراق ناو بەناو لەپاڵ بڕینی بەشە بودجەی هەرێم هەرەشە لە هەرێمی کوردستان دەکەن ،کە ئەو ئاوادانە و خزمەتگوزەانی و ئارامییەی هەیە لەپاڵ مەرامی سیاسی خۆیان تێکەڵی بەکەن

هەرچەندە واپێناچێت گۆرانکاریەکی ئەوتۆ لە گۆرەپانی سیاسی عێراق و کوردستان رووبدات ،بەڵام بەهۆی شێوازی هەڵبژارنەکانەوە پارتە بچووکەکان هەلی بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمانیان لاوازە ،پارتە گەورەکان زیاترین کورسی پەرلمانی بەدەستبهێن
ئەمە وای کردووە چەندین هاوپەیمانی ببەسترێت لە پێناو بەدەستهێنانی چەند کورسیەکی پەرلەمان
نزیکەی سێ هەزار کاندید بۆ 329 کورسی پەرمانی لە پێشبرکێدان هەرلەم بارەوە سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری ئێراق لە لێدوانکیاندا دوای دەنگدان ڕایانگەیاند کە ئێراق لەم هەڵبژاردنەدا بۆ راستکردنەوەی ڕێگا هەڵەکانە
ئەمەو دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێراق دوای لە هاوڵاتیان کرد کە بەشێوەکی چر روو لەسندوقی دەنگدان بکەن
هەروەها عەبدول ئەمیر شەمەری سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کە پارێزگاری لە سەلامەتی هەڵبژاردن بە هاوکاری هێزەچەکدارەکان و هێزەکانی بەرنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەن

جومانا ئەلغڵاوی وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە “ژمارەی بنکەکانی دەنگدان لە دەنگدانی گشتیدا 8 هەزار و 273 بنکەی دەنگدان هەیە لە زیاتر لە 55 هەزار ناوەند دابەشکراون ،1249 چاودێری نێو دەوڵەتی چاودێری پرۆسەکە دەکەن ،510 ڕاگەیاندنکار و ڕۆژنامەنوسانی بیانی چاودێری و ڕۆماڵی هەڵبژادنەکان دەکەن و لە بەرامبەردا 147152 چاودێرانی ناخۆش بەشدارن
ژمارەی پاڵێوراوان و کاندیدی پەرلەمانی ئێراق 3227 کەسن 951 ئافرەت لە نێوەندیان پێشرکێ دەکەن ،ئەمانە بەسەر 21 هاوپەیمانی و 109 پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکانی دابەشبوون

سەرچاوە:-
ئاژانسەکانی هەواڵ

___

عومان مەترسی زریان هەیە

KDC

ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران شەرمەزار دەکات

KDC

ئەڵمانیا :پلانی هەیە ،مافی مانەوەی هەمیشەیی بۆ ئەوانەی مافی پەنابەرتیان ڕەتکراوەتەوە ببەخشێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW