كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕێژه‌ی ده‌نگدانی گشتیی بڵاوكرده‌وه‌و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، كه‌مترین ڕێژه له‌به‌غدا/كه‌رخ تۆماركراوه كه ڕێژه‌كه‌ی 31%و به‌رزترین ڕێژه‌ش له‌پارێزگای دهۆك تۆماركراوه كه 54%.
ئاوێنه: بڕیاربوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00 ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن ڕابگەیەندرێت، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دواخرا و بڕیارە کاتژمێر 3:00 پاشنیوەڕۆ ڕابگەیەندرێت.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنێت و ئەگەری هەیە بگاتە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمسیۆن، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە عێراق لە %50ی تێپەڕاندووە و پارێزگای دهۆک بەرزترین ئاستی دەنگدانی هەیە، بە ڕێژەی %54 بووە.
ڕێژەی دەنگدان لەسەر ئاستی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:
پارێزگای دهۆک %54
پارێزگای هەولێر %46
پارێزگای سلێمانی %37
پارێزگای کەرکوک %44