KDC

هۆکاری سڕینەوەی ئەنجامە بەراییەکان ئاشکرا دەکرێت

سه‌باره‌ت به‌ سڕینه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌ بەراییەکانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ سایتی فەرمیی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمسیۆنه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه،‌ كه‌ وه‌ك له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی دوێنێی‌ كۆمسیۆن ڕاگه‌یندرا، ئه‌مڕۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ زیاتر له‌ سێ هه‌زار وێستگه‌ ده‌كرێته‌وه،‌ كه‌ ده‌كاته‌ له‌ سه‌دا شه‌شی كۆی به‌شداربووانی هه‌ڵبژاردنەکەی عێراق.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونی کردووەتەوە، ئه‌و وێستگانه‌ 60 هه‌زار ده‌نگ له‌خۆ ده‌گرن و، به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا دابه‌شبوون و، ئه‌نجامی‌ ئه‌و وێستگانه‌ گۆڕانكاری له‌ ئه‌نجامه‌كان درووست ده‌كا، بۆیه‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان له‌ سایتی فەرمیی سڕانه‌وه.

___

کاروچالاکیەکانی مانگی 5ی ساڵی 2024 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

كەنەدا: نوێنەری كۆنفدراسیۆن پێشوازی لە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كرد

nusar1

دوو ئەندامی نۆژین لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دەستگیرکران

nusar1
KDC

FREE
VIEW