کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێ ئەنجامی کۆتایی دوادەکەوێت و گۆڕانکاری بەرچاویش لە ئەنجامی بەراییەکان دەبێت.
ئه‌ندامێكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رایگەیاند، به‌هۆی كاتی پێشكه‌شكردنی سكاڵا و پێداچونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆن و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه، له‌وانه‌یه راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن بكه‌وێته 20 رۆژی دیكه.
عیماد جه‌میل، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌و لێدوانه‌یدا راشیگه‌یاند، كه له‌وانه‌یه گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییانه‌دا بێت، كه ئێستا كۆمسیۆن بۆ ده‌نگی به ده‌ستهاتوو رایگه‌یاندووه