KDC

یەکێتی ئەوروپا گەشتێکی بلیتی بێ بەرامبەر بۆ لاوان ڕێکدەخات

سۆران حەسەن …
کۆمسیۆنی ئەوروپا لە دەستپێشخەریەک دا بۆلاوان دوای ئەوەی بەهۆی ماوەی کەرەنتینەوە و دەرچوون لەو خامۆکییەی دوای پەتای کۆرۆنا گەشتێکی شەمەندەفەر بۆ زانیار ی ،گەران و شارەزابوون لە کیشوەری ئەوروپا ڕێک دەخات
ئەمەو گەشتی شەمەندەفەر بێ بەرامبەر و بەڵام شوێنی نوستن و خواردن لەسەر گەشتیارە بە نێوان هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا زیاتر ئامانج لەم گەشتە شارەزابوون و ناسینی کیشوەرەکەیانە
هەرلەم بارەوە کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕۆژی 12 ئۆکتۆبەر 60 هەزار بلیتی ئامادەکردووە بۆ لاوان دوای ناونوسین و هەڵسەنگاندیان تیرو پشکیان بۆ دەکرێت و دەتوانن بۆ ماوەی مانگێک گەشت بکەن
ئەمەو ماگرێتس جینس جێگیری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند :- لەکاتی پەتای کۆرۆنا و ئەو خامۆکیەی کە لاوانی گرتووە لەدەستپێشخەریەک دا کۆمسیۆن هەستا بە گەشتێکی لاوان بە شەمەندەفەر بێبەرامبەر تالاوان لێکۆڵینەوە و شارەزایان لە کیشوەرەکەی خۆیان هەبێت و هەروەها ئامانجیش دەستپێکردنەوە و جووڵی گەشتەکانە کە بەهۆی ئەم پەتایەوە کەم بوونەتەوە

چۆن بلیت وەردەگریت؟
پرۆسەکە کاروبەرنامە کانی لە ڕۆژی سێشەممە (12ی مانگی 10 تا 26ی مانگی 11) دەستپێدەکات . پێویستە ئەو کەسانە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 20 ساڵیدا بێت و هەڵگری ڕەگەزنامەی دەوڵەتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بێت هەروەها تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدەن لەگەڵ پرسیار دەربارەی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەوەی بتوانێت بلیتی بەشداری وەرگرێت
کەسانی بەشداربوودەتوانن بە خۆڕایی گەشت بکەن لە ئەوروپا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە نێوان (مارسی 2022 و شوباتی 2023). ئەم بلیتانە نەک تەنها شەمەندەفەر ، بەڵکو خاوەن بلیت ئازادن دەتوانن پاسەکان و کەشتییەکانیش بەکاربهێنن

هەرچەندە بەرنامەکە پێشتر بۆ لاوانی تەمەن 18 ساڵ بوو ،بەڵام بە هۆی ڕاگرتنی گەشتەکان پار ساڵ ئەم جارە لاوانی تەمەن 19و 20 ساڵیش دەتوانن بەشداربن
جگەلەوەش لاوانی بەریتانیا بۆ دواهەمین جار کە پار ساڵ گەشتەکایان هەڵوەشایەوە بەڵام ئەم ساڵ دەتوانن بەشداربن

جێی ئاماژەیە کۆمسیۆنی ئەوروپا ساڵی 2018 ەوە گەشت بۆلاوان تەمەن 18 ساڵ ڕێکدەخات ئامانج لەوە لاوان زیاتر گەشتبکەن و شارەزابن
لە گەشتەکانی پێشوو زیاتر لە 350 هەزار کەس ناوی تۆمارکرد ,لەو ژمارەیە تەنیا 70 هەزاریان شانسی بەشداریکردنیان پێدرا ,کەلە سەدا 66 ئەوانە یەکەم جاریان بووە بە شەمەندەفەر گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن

سەرچاوە:-
DW Arabic

___

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی بۆردومانکردنی شاری هەڵەبجەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

nusar1

چەند هاووڵاتییەکی دیکەی رۆژهەڵات دەستگیر دەکرێن

KDC

ئەڵمانیا .. پۆلیس لە پشکنینەکانی بەردەوامە ، وەک بەشێکی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی ڤییەنا

KDC
KDC

FREE
VIEW