KDC

پۆلیسی بریتانیا :- کوشتنی پەرلەمانتار دەڤی ئامیس پەلامارێکی تیرۆریستانەیە

سۆران حەسەن …
پۆلیسی بەریتانی ڕایگەیاند کوشتنی پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران دەڤیی ئامیس پەلامارێکی تیرۆرستییە
دوێنی هەینی دەیڤی ئامیس پەلەمانتاری بەریتانیا لە ناو کلێسەیەکی ڕۆژهەڵاتی لەندەن درایە بەرچەوقۆ و دواتر گیانی لەدەستدا
ئەمەو پۆلیس بەریتانیا روونیکردەوە ،کە پەرلەمانتار دەیڤی لە کاتی بانگشەی هەڵبژاردن سەردانی کڵێسایی بلفریسی مسیۆدی لە ناوچەیی ئەسکاس کردبوو
بەهۆی پەلامارێکی تیرۆرستی کە پێشبینی رەوتی ئیسلامیە توندرەوەکان بێت درایە بەر چەقۆ و گیانی لەدەستدا
هەرلە شوێنی رووداوەکە لاوێکی هەڵگری ڕەگەزنامەیی بەریتانی 25 ساڵ کە بەرەگەز خەڵکی سۆماڵە بە چەقەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ کەسی تر کەهاوکاری تاوانبار کردبێت
پۆلیسی بەریتانیا روونکردەوە ،کە تاوانبار بەتەنیا بووە لەکاتی دەستگیرکردنەکەی ،بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە

جێی ئاماژەیە دەیڤد ئامیس تەمەن 69 ساڵە، لە ساڵی 1983وە لە ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا پەرلەمانتار بووە ، خێزاندارە خاوەنی چوار کچ و کوڕێکە
لە ساڵی 2016ەوە ئەمە دووەمین جارە سیاسەتمەدارێکی بەریتانی لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ دەنگدەراندا دەردرێتە بەر چەقۆ گیان لەدەست دەدات

هێلین جۆان کۆکس کە پەرلەمانتار،بوو لە ساڵی 2016 لەبەردەم نوسینگەکەی خۆی لە ڕۆژئاوای یۆرکشایر لە باکوری ئینگلتەرا بە چەقۆ کوژرا

سەرچاوە:-
BBC

___

سەربازێکی پێشووی کۆڵۆمبیا بە تۆمەتی تێوەگلان لە تیرۆرکردنی سەرۆکی هایتی دەستگیردەکرێت

KDC

لەجیهاندا 10 دەوڵمەندترین کەس سامانیان بەشێوەیەکی سەرسورهێنەر بەرزبۆتەوە

nusar1

کۆچکردن بۆ ئەوروپا بەراورد بە ساڵی پار زۆر زیادی کردووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW