ماڵپەڕی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردستان نووسیویەتی، سوپای پاسدارانی ئێران، بە بەردەوامی کەرەستەی سەربازی وە چەکوچۆڵی قورس و سووک دەگوازێتەوە بۆ سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان.
ناوەندە فەرمییەکەی حزبی دیموکراتی کوردستان، لە هەواڵێکدا کە پشتی بە سەرچاوە خۆجێییەکان بەستووە، دەڵێ، سوپای پاسدارانی ئێران، بە بەردەوامی کەرەستەی سەربازی وەک چەکوچۆڵی قورس و سووک بۆ سه‌ر سنووره‌كانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان دەگوازێتەوە و، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، به‌رپرسانی ڕژێم به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له هێزه سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان دەکەن.
باسی لەوەشکردووە کە بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆ نوێیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، سوپای پاسداران هێشتا به‌رده‌وامه له هه‌نارده‌كردنی هێز و كه‌ره‌سته‌ی سەربازی بۆ سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان، هاوکات له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ئیسماعیل قائانی و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای سەربازی سوپای قودس، به دوای ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی كه لایه‌نگرانی كۆماری ئیسلامی له هه‌ڵبژرادنه‌كانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تووشی بوون، سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو.