KDC

ڕێژەی مردن بە کۆڕۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا

ڕێژەی مردن بە کۆڕۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا نزیکەی 4 ملیۆنەو توشبوانیش لە 175 ملیۆن کەس تێپەڕی کردوە .

ڤایرۆسی کۆرۆنا ژیانی لە نزیکەی 4 ملیۆن کەس لە جیهاندا سەندەوە ، لە کاتێکدا کۆی گشتی ئەو توشبووانەی لە سەرەتای پەتاکەوە تۆمار کراوە 175 ملیۆنی تێپەڕاند .

دوایین ژمارە و داتای بڵاوکراوەی ڕۆژی شەممە نیشانی دا کە ژمارەی مردووانی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بەرز بۆتەوە بۆ 3 ملیۆن و 936,110 کەس لە جیهاندا.

ئەمەی خوارەوە لیستی ئەو 10 وڵاتەی کە زۆرترین زیانیان لە پەتا کە بەرکەوتووە :

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا : تا ئەمڕۆ 599 هەزار و 555 کەس گیانیان لە دەستداوە ، کە 33 ملیۆن و 574 هەزار و 904 تووش بوو ھەبووە .

بەرازیل : 482 هەزارو 119 گیان لەدەستدان و 17 ملیۆن و 210 هەزارو 969 تووش بوو .

هیندستان: 3 ملیۆن و 63 هەزار و 79 کیان لەدەستدان و 29 ملیۆن و 274 هەزار و 823 تووش بوو .

پیرۆ: 188 هەزار و 100 کەس گیانیان لە دەستداوە ، 1.998 هەزار تووش بووش ھەبووە .

بەریتانیا : 128 هەزار و 148 گیان لەدەستدان ، 4 ملیۆن و 543 هەزار و 147 تووش بوو .

ئیتالیا: 126 هەزار و 855 گیان لەدەست دان ، 4 ملیۆن و 239 هەزار و 868 تووش بوو .

ڕوسیا: 125 هەزار و 674 گیان لەدەست دان ، پێنج ملیۆن و 180 هەزار و 454 تووش بووش .

فەرەنسا: 110 هەزار و 270 گیان لەدەستدان ، 5 ملیۆن و 729 هەزار و 967 تووش بوو .

کۆڵۆمبیا: 94 هەزار و 600 کەس گیانیان لە دەستدا، 3 ملیۆن و 694 هەزار تووش بوو .

ئەرجەنتین : 83 هەزار و 941 گیان لەدەستدان ، 4 ملیۆن و 66 هەزار و 156 تووش بوو .

___

کۆمیتەی ئافرەتانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

nusar1

وەزارەتی پێشمەرگە: پێویستە بە زوویی کێشەكانی دەنگدانی پێشمەرگە چارەسەر بکرێن

KDC

کوردێکی خەڵکی شنۆ دەستگیر دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW