شێرکۆ ئەلیاسی ڕۆژەکانی شەممە و یەکشەممە، بەرواری 16-17. 10. 2021 بەشداری لە پێشبڕکێی لەشجوانی فیتنێس کرد. ئەلیاسی بە تێکڕای دەنگ توانی پاڵاوانێتی سکاندیناڤین بباتەوە. ڕۆژی یەکشەممە واتە ئەمڕۆ بەشداری لە پاڵاوانێتی فینلاند کرد و توانی بە تێکڕای دەنگ پاڵاوانێتەکە بباتەوە. شێرکۆ ئەلیاسی لەسەرەتای مانگی یازدا واتە نۆڤێمبێر بەشداری لە پشبڕکێی لەشجوانی فیتنێس لە ئاست جیهان دەکات.
جێگەی باسە ناوبراو توانیوێتی لە:
ساڵی 2015 لەپاڵەوانێتی کلاسیکی فیتنسی فینلەندا لەئاستی خوار 178 سم پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
-ساڵی 2015 پلەی سێیەمی و میدالی بڕۆنزی پاڵەوانێتی فیتنسی جیهانی لەئاستی خوار 178 سم دەستەبەرکردووە.
-ساڵی 2015 بەباشترین یاریزانی فیتنسی فینلەندا لەسەر ئاستی پیاوان دیاریکراوە.
-ساڵی 2016 لەپاڵەوانێتی کلاسیکی فیتنسی فینلەندا لەئاستی خوار 178 سم پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
-ساڵی 2015 پلەی پێنجەمی پاڵەوانێتی فیتنسی ئەوروپای لەئاستی خوار 170 سم دەستەبەرکردووە.
-ساڵی 2016 پلەی یەکەمی و میدالی زێڕی پاڵەوانێتی فیتنسی ئەوروپای لەئاستی خوار 170 سم دەستەبەرکردووە.
-ساڵی 2017 پلەی یەکەمی و میدالی زێڕی پاڵەوانێتی فیتنسی ئەوروپای لەئاستی خوار 170 سم دەستەبەرکردووە.
-ساڵی 2017 پلەی دووەمی و میدالی زیوی پاڵەوانێتی فیتنسی ئاڕنۆڵد کلاسیک لەئاستی خوار 170 سم دەستەبەرکردووە.
-ساڵی 2017 پلەی یەکەمی و میدالی زێڕی پاڵەوانێتی نۆردیک فیتنس ئێکسپۆ (NFE)ی فینلەندا لەئاستی خوار 173 سم دەستەبەرکردووە.
-ساڵی 2017 پلەی یەکەمی و میدالی زێڕی پاڵەوانێتی بێن ویدێر لیگاسی کەپ-ی جیهانی لەئاستی خوار 173 سم دەستەبەرکردووە.
-ساڵی 2017 پلەی سێیەمی و میدالی برۆنزی پاڵەوانێتی فیتنسی دایمۆند کەپ لەئاستی خوار 170 سم دەستەبەر کردووە.
-ساڵی 2017 پلەی دووەمی و میدالی زیوی پاڵەوانێتی فیتنسی جیهانی لەئاستی خوار 178 سم دەستەبەرکردووە.
عومەر ئەلیاسی



