KDC

خانمە چالاوانێکی کورد مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە

كۆمه‌ڵه‌ى مافى مرۆڤى كوردستان، مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر ژیانى خانمە‌ چالاكوانێكى كورد ئاشكرا ده‌كا، کە وڵاتی ‌سوید ده‌یه‌وێت دیپۆرتی هه‌رێمى كوردستانى بكاته‌وه،‌ له ‌كاتێكدا پێشتر ژیانى له ‌مه‌ترسیدا بووه.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایدەگەیەنێت، هانا نەسور، خانمە چالاکوانێکی‌ سیاسیی‌‌ خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانه ‌و، خوشکەزای فەرهاد وەکیلی چالاکوانی سیاسی لە سێدارەدراوى كورده‌، ‌ئێستا مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لە لایەن وڵاتی سویدەوە لەسەرە.

باسى له‌وه‌شكردووه‌، هانا نەسور لە دیسەمبەری ساڵی 2015 داوای مافی پەنابەری سیاسیی لە ئیدارەی کۆچ‌ و پەنابەرانی سوید کردووە، بەڵام داخوازیەکەی تا ئێستا سێجار ڕەتکراوەتەوە، یەکەمجار لەلایەن ئیدارەی کۆچ (migrationsverket)و، جاری دووەم لەلایەن دادگای ئیدارەی کۆچ (Migrationsverkets domstol) و، جاری سێیەمیش لەلایەن دادگای باڵای سوید (Migrationsverketsöver domstol)”.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، هانا نەسور، تەنیا دووجار دەرفەتی پارێزوانیکردن لە داخوازی مافی پەنابەری سیاسی خۆی پێدراوە، بەڵام لە دوو دادگای کۆچ‌ و دادگای باڵای سوید، سەرەڕای ئەوەی پارێزەری هەبووە، مافی پارێزوانیان پێنەداوە و هیچ سکاڵایەکی ناوبراویان لەبەرچاو نەگرتووە و وه‌ڵامیشیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.

هانا نەسور لە دایکبووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و، هەتا تەمەنی 18 ساڵی لە شاری سنە ژیاوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە باوکی لە کوردانی فەیلی باشووری کوردستانە و ناسنامەی عێراقی هەیە، هیچکات لەلایەن ئێرانەوە مافی هاووڵاتیبوونی پێنەدراوە.

هاناو خێزانه‌كه‌ى ساڵی 2011 لەژێر گوشاری هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو باشووری کوردستان بەجێدەهێڵن.

___

پەیامی کۆنفدراسیونی ڕەوەندی کوردستانی بو کۆچیدوایی شاعیر و سیاسەتمەدار پۆڵا نانەوازادەگان.

nusar1

دەزگای نهێنی سوید: موسڵمانە توندڕەوەکان ئارەزووی چوونە ئۆکرانیا دەکەن 

KDC

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز

nusar1
KDC

FREE
VIEW