وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئێران سەعید خەتیب زادە ڕایگەیاند کە دانوستانە ئەتۆمیەکان لەڤییەنا لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو دەست پێدەکاتەوە تاران هیچ مەرجێکی پێشوەخیەی بۆ دەست پێکردنەوەی دانوستانەکان نیە و نابێت کات بەفیڕۆ بدرێت
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە دانوستانەکان لەو خاڵەوە دەست پێدەکەنەوە کە ترامپ لێی کشاوەتەوە ئەگەر ئەمریکاش بەشداری بکات دەبێت سەرەتا سزاکان هەڵبوەشێنێتەوە

