KDC

ئەڵمانیا: لوکاشینکۆ رابەرایەتی تۆڕی قاچاخی کۆچبەران بۆ ئەورووپا دەکات، پێویستە ئەو هێڵە ئاسمانیانەی کە سوودیان هەیە سزا بدرێن

هێیکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆی سەرۆکی بیلاڕووسیای تۆمەتبارکردووە بەوەی، کە سەرکردایەتی تۆڕێکی بە قاچاخبردنی کۆچبەران بۆ ئەورووپا دەکات و، هەڕەشەی سزادانی هێڵی ئاسمانی بەشدار لەو چالاکییە گوماناویانەدا دەکات.

لە کاتی گەیشتنی بۆ برۆکسل بە مەبەستی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ماس لۆکاشینکۆی خستە ئەستۆی بەکارهێنانی کۆچبەران وەک میکانیزمێک بۆ فشارخستنە سەر وڵاتانی ئەورووپا، سەرۆکی بیلاڕووسیاشی بە سەرۆکی تۆڕێکی کۆچبەرانی حکوومەت، وێناکرد.

ماس جەختی لەوەشکردەوە، کە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، چیدیکە کار بۆ لادانی قازانج لە هەندێک هێڵی ئاسمانی بە گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەورووپا ناکەن، بە پێویستیشی زانی باس لە ئەنجامەکانی ئەو جۆرە کۆمپانیایانە بکەن کە بە روونی سزا بەسەریاندا بسەپێنن.

ئەمەش لە دژی ئەو ئاڵوگۆڕەی ئەم دواییەی بیلاڕووس، لیتوانیا، لاتڤیا و پۆڵەندا دێت، کە تۆمەتی درووستکردنی قەیرانی کۆچکردن بە ڕاکێشانی قەرەباڵغی کۆچبەرانی نایاسایین، بە پلەی یەکەم لە عێراقەوە بۆ سنوور بەرزبوونەوەی گرژیی بە خۆیەوە دیوە.

لوکاشینکۆ پێشتر ڕایگەیاندووە، کە بیلاڕووس چیدیکە ئامادە نییە بۆ سنووردارکردنی لێشاوی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، چونکە بە هۆی سزاکانی رۆژئاواوە توانای سنووردارە.

___

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بێرمینگهام دامەزرا

nusar1

کۆبوونەوەی کۆمەڵەی کوردی موردایك بۆ چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٤

nusar1

گەشتوگوزاری هەولێر هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و ئامادەییەکان دەڕەخسێنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW