KDC

ئافرتێکی کورد و منداڵەکەی مانگێکە دەستگیرکراون و چارەنووسیان دیار نییە

ئافرەتێکی گەنج و منداڵە چوار ساڵانەکەی لە کاتی گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئێران، لە سنووری مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام دەستگیرکراون و، هیچ زانیارییەک لەسەر دۆسییەکەیان و هۆکاری دەستگیرکرانیان نییە.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕینی نزیک بە یەک مانگ لە دەستگیرکرانی ئافرەتێکی کورد، بە ناوی میترا تەقی پووری تەمەن ٤٠ ساڵ و منداڵە ٤ ساڵانەکەی، بە ناوی مێهرسام ڕەسووڵی لە سنووری مێهران، چارەنووسیان نادیارە.

میترا تەقی پوور بڕوانامەی ماستەری زمان و وێژەی فارسی هەیە و دانیشتووی ئیسفەهانە، کە ڕۆژی هەینی 24ی سێپتێمبەری 2021، لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان و لە سنووری مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات دەستگیرکراوە.

یەکێ لە نزیکانی ئافرەتەکە ئەوەی گوتووە، کە میترا و منداڵەکەی بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئیلام لێپرسینەوەیان لێکراوە و، شەوانە ڕەوانەی بەندیخانەی ئیلام کراون.

ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئیلام، لە ڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفوونییەوە، بنەماڵەی تەقی پووری لە دەستگیرکرانی کچەکەیان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام کاتێ بنەماڵەکەی سەردانی ئیلامیان کردووە، پێیانیان ڕاگەیاندوون کە میترا تەقی پوور و منداڵەکەی، ٨ ڕۆژ لێرە بوون و دواتر ڕادەستی ئیتڵاعاتی سوپای ئیسفەهان کراون، بەڵام چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی.

بنەماڵەی میترا و هەروەها بنەماڵەی هاوژینەکەی لەو ماوەیەدا چەندین جار داوایان کردووە کە منداڵە چوارساڵەکەی میترا ڕادەستی ئەوان بکرێتەوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ ناوەندێک لەوبارەوە وڵامی نەداونەتەوە.

___

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات

nusar1

سویسرا :ئاهەنگ و کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە شارەکانی لۆزان و زیورخ بەڕێوەچوو

nusar1

سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامی بۆ پارتە کوردییەکان نارد

KDC
KDC

FREE
VIEW