KDC

دوای لە سێدارەدانی دوو کوڕەکەی، دایکێک جەڵتە لێی دەدا و گرژی و ئاڵۆزی درووست دەبێت

دایکێکی خەڵکی ڕامهورمزی سەر بە پارێزگای خوزستان، دوای جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو کوڕەکەی، جەڵتە لێیداوە و گیانی لە دەست دا، دواتر ئاڵۆزی لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان درووست بووە و، چەند کەس بریندار بوون و چەندین کەسی دیکەش دەستگیرکراون.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 19ی ئۆکتۆبەری 2021، سزای سێدارەی دوو برای خەڵکی ڕامهورمز، بە ناوەکانی عەلی محەمەد محەمەدی تەمەن 45 ساڵ و ئیسلام محەمەدی تەمەن 38 ساڵ، کە دوو برای لوڕ بوون، لە بەندیخانەی سپیداری شاری ئەهوازی ناوەندی پارێزگای خوزستان جێبەجێ کرا.

دوای جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ئەو دوو برایە، دایکیان لە پێش بەندیخانە جەڵتە لێی داوە و، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لە دەست داوە.

یەکێک لە دانیشتوانی ئەو گوندە، رایگەیاندووە، کە هێزە ئەمنییەکان بە تەقەی راستەوخۆ خەڵکێکی زۆریان کوشتووە و، ئێستا بە لەسێدارەدانی چەند هاووڵاتی دەیانهەوێ خۆیان لەو تاوانە بێبەری بکەن.

دوای جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەو دوو برایە، تێکهەڵچوون لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خەڵک هاتووەتە ئاراوە و، لانیکەم 5 کەس بریندار بوون و دەیان کەسی دیکەش دەستگیرکراون و، ئینتەرنێتی ڕامهۆرمز پچڕاوە و شار بە تەواوەتی بە سەربازەگە کراوە.

___

دوای پۆڵەندا ،لیتوانیا کامێرای چاودێری لەسە سنوورەکەی لەگەڵ بیلاڕووس دادەنێت

nusar1

ئێران لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکی نوێدا گرت

KDC

بزانە لە ماوەی ساڵی 2021 چەند تاوان بەمبەر کوردانی ڕۆژهەڵات کراوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW