KDC

هۆرست زێهۆفە بۆ رێگری لە کۆچبەران پێشنیاری نوێ دەخاتە بەردەم حکوومەتەکەی

بەهۆی هاتنەژوورەوە نایاساییەکانی کۆچبەران لە بیلاڕووسەوە، وەزیری فیدراڵی نێوخۆ یەکەم ڕێوشوێنەکان پێشکەش دەکات و، چالاکوانانی مافی مرۆڤیش ڕەخنە لە بارودۆخی سنووری پۆڵەندی دەگرن.

بەهۆی زیادبوونی کۆچی کۆچبەران لە ڕێگەی بیلاڕووسەوە بۆ ئەڵمانیا، هۆرست سیهۆفەر وەزیری نێوخۆی فیدڕاڵی، دەیەوێت پێشنیارەکانی پێشکەش بە کابینەکە بکات، لە شەڕی دژی چوونەژوورەوەی بێ دەستەڵات حکوومەتی ئەڵمانیا، وەک لاتڤیا، لیتوانیا و پۆڵەندا، حاکمی بیلاڕووسی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ تۆمەتبار دەکات، بەوەی کە کۆچبەران و پەنابەران لە ناوچە قەیراناویەکانەوە بە شێوەیەکی ڕێکخراوەوە بۆ سنووری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هێناوە.

بەپێی راپۆرتێکی میدیاکان، سیهۆفەر، هەروەها پێشنیاری سزای دژ بەو کۆمپانیایانە دەکات، کە ڕێگە بە چوونەناوەوەی نایاسایی دەدەن، هەموو هێڵە ئاسمانییەکان و کۆمپانیاکانی دیکە، کە کارەکانیان پشتگیری لە ئامرازی کۆچکردنی ناڕێک دەکەن لەلایەن ڕژێمی بیلاڕووس و، پێویستە بە زووترین کات سزاکانی بەرفراوانی یەکێتیی ئەورووپا بسەپێنرێت.

لە راپۆرتی دەروازەی هەواڵی “پایۆنێر”دا، ئاماژە بە راپۆرتێکی وەزارەتی نێوخۆ کراوە، کە لە کابینەکەدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت، سەرەڕای ئەوەش دامەزراندنی “بەربەستی فیزیکی” لە سنووری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە ژێر گفتوگۆیدایە.

بەپێی گوتەی وەزارەتی نێوخۆ، لیستی ئەو وڵاتانەی کە نەتەوەکانیان دەتوانن بێ ڤیزا بچنە نێو بیلاڕووسەوە، بەبەردەوامی فراوانکراوە، لەمدواییەدا بۆ ئێران، پاکستان، ئەفریقای باشوور، میسر و ئوردن، لە نێو ئەوانی دیکەدا. وەزارەتەکە گوتیشی: “ئێمە گەشتی زیاتر لە دوبەی و ئیستەنبوڵ و بەیروت دەبینین، لە ناوچەی سنووری نێوان بیلاڕووس و پۆڵەندا، نزیکەی 15 هەزار کۆچبەری ناڕێک کۆبوونەوە و، زۆربەی ئاواتەخوازن کە لە ئەڵمانیا بۆ هەمیشەیی نیشتەجێبن.

___

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە ودیدارێکی تایبەتیان سازکرد

nusar1

بە بەشداری نوێنەری سەرۆک بارزانی لە پەرلەمانی بەریتانیا یادی نەورۆز کرایەوە

nusar1

عێراق:لە چلەی ئیمام حسێن ١٧ملیۆن کەس بەشداری کردوە

KDC
KDC

FREE
VIEW