KDC

ئەمڕۆ سوید 3 ژنی داعش و 8 منداڵی خۆی وەردەگرێتەوە

ئاژانسی هەواڵی “تی تی” ی سوید بڵاویکردەوە، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە سێ لەو بەناو “ژنانی داعش” و هەشت منداڵ دەگەنە فڕۆکەخانەی ئەرلەندە.

وەزارەتی دەرەوەی سوید، ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر ئەو زانیارییانە بدات، لە کاتێکدا ڕۆژنامەی ئێکسپرین دووپاتی کردەوە، کە ئەو سێ ژنە و منداڵەکانیان، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە کەمپی رۆگی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بەرەو باکووری عێراق و لەوێشەوە بۆ سوید گوازراونەتەوە.

خۆبەڕێوەبەریی کورد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، پێشتر بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ژنانیان لە کامپەکانی کارلێکردن داگرتبوو، کە بەڵگەی تەواویان هەبوو بۆ دادگاییکردنیان، سوید لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک ژنی سویدی وەرگرتووەتەوە، کە ئەوەش مشتومڕی سیاسیی لەو وڵاتەدا درووست کردووە.

لە نێوان ئەو سێ ژنەی کە ئەمڕۆ دەبێ بگەن، ژنێک لە ڕۆژئاوای سوید و یەکێکی دیکەیان لە ستۆکهۆڵم و سێیەم شوێنی نیشتەجێبوونی نەزانراوە.

بۆ بەرەوپیرچوونیان هەریەکە لە پۆلیس، خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، پزیشک، ژن و منداڵەکانیان لە فڕۆکەخانەی ئەرلاندە کۆدەبنەوە و، هەر ژنێک بە گومانی تاوانی جەنگەوە لەلایەن ئەندامانی بەشی ئۆپراسیۆنی نیشتمانی (نوا) لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی سوید پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سوید ناچار بووە هاووڵاتییەکانی وەربگرێتەوە.

نزیکەی 11 هەزار زیندانی شەڕی داعش لەلایەن خۆبەڕێوەبەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سەرتاسەری جیهانەوە بەندکراون، کە لە نێویاندا 18 ژنی سویدی و 10 کەسیان خەڵکی ڕۆژئاوای سویدن و 26 منداڵیان تێدایە.

___

کازمی لەهەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو ئەمەریکا سەرکۆنەی دەکات ئامادەیە یارمەتی لێکۆڵینەوەکان بکات

KDC

ئیتڵاعات دوو هاووڵاتی کوردی دەستگیرکراو دەکوژن

KDC

ئێران دوو برای کورد لە سێدارە دەدا

KDC
KDC

FREE
VIEW