KDC

شاژن ئیلیزابێس دوای شەوێک مانەوە لە نەخۆشخانە بۆ قەڵای ویندسۆر دەگەڕێتەوە

شاژن ئیلیزابێسی دووەم، شەوێکی لە نەخۆشخانە بەسەربرد و، کۆشکی باکینگهام بە “تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان” وێنای کرد، بەڵام دوێنێ (پێنج شەممە) بە تەندرووستییەکی باشەوە گەڕایەوە بۆ قەڵای ویندسۆر.

شاژنی بەریتانیای تەمەن 95 ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە گەشتێکی فەرمیی بۆ ئیرلەندای باکوور هەڵوەشاندەوە، لەگەڵ کۆشکەکەدا گوتی تیمە پزیشکییەکەی ئامۆژگاریان کردووە، کە پشوو بدات و، تێبینی ئەوە دەکات کە ئەوە حاڵەتێکی کۆڤید-19 نییە.

کۆشکیش لە بەیاننامەیەکدا گوتی: دوای ئامۆژگاری پزیشکی بۆ پشوودانی چەند ڕۆژێک، شاژن پاش نیوەڕۆی چوارشەممە بۆ تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان هاتە نەخۆشخانە و، لە کاتی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا بە ڕۆحێکی بەرزەوە گەڕایەوە بۆ قەڵای ویندسۆر.

سەرچاوەیەکی شاهانە ڕوونی کردەوە، کە شاژنەکە لە نەخۆشخانە مایەوە و تیمە پزیشکییەکەی ڕێگایەکی وردیان گرتووەتە بەر.

سەرچاوەکە گوتی، پاش نیوەڕۆی پێنج شەممە شاژن گەڕایەوە ئۆفیسەکەی بۆ کارکردن و هەندێک کاری سووکی کرد.

شاژن ئیلیزابێس، شەوی سێشەممە لە مەراسیمێکدا کە لە قەڵای ویندسۆر میوانداری کرا لەلایەن کۆمەڵێک سەرکردەی بازرگانی دیار بەسەر برد، دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران بۆریس جۆنسن کۆنفرانسێکی وەبەرهێنانی دۆستانەی ژینگەیی لە پێش لوتکەی کەش و هەوا ئەنجامدا.

شاژن، گەورەترین و درێژترین پاشای جیهانە، کە لە ئێستاشدا خاوەنی تەندرووستییەکی باشە.

___

ڕوسیا بۆردومانی شاری ئۆدیسا دوا دەروازەی کەناری ئۆکرانیا دەکات

nusar1

کەنەدا: کۆڕێکی جەماوەری بۆ ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەڕێوەچوو

nusar1

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: پێنج هەوڵاتی بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لەجەژنی نەورۆز دەستگیر دەکرێن

nusar1
KDC

FREE
VIEW