KDC

پۆتین سەرچاوەی گازی ڕوسیای زیاد کرد بۆ ویستگەیی کۆگاکانی ئەوروپی

سۆران حەسەن …

ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا دوای تەواوکردن و پڕکردنەوەی تانکە ژێرزەوییەکانی لە ڕووسیا، ڕێنمایی کۆمپانیایی گازپرۆمی کرد بۆ زیادکردنی پێداویستی گاز بۆ وێستگەی کۆگاکانی ئەوروپا

سەرۆکی روسیا رایگەیاند ئەمە پەیمان و پابەندبوونمانە بە شێوەیەکی باوەرپێداکردن و پشت بەستن و بەگرێبەستەکان کەبە بەردەوامی جێبەجێ بکەین بۆ دابینکردنی گاز بۆ هاوبەشە ئەوروپییەکان لە وەرزی پایز و زستاندا لە هەر نیازەک دا ، ئەمە بێگومان بارودۆخێکی گونجاو لە بازاڕی وزەی فراوانی ئەوروپا دروست دەکات

لەدرێژە لێدوانەکی پۆتین ڕایگەیاند نەبوونی گاز لە بازاڕی ئەوروپا لە ئەنجامی سیاسەتی ئابووری کۆمسیۆنی ئەوروپا بوو، دابینکەرانی ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتوو نەبوون لە دابینکردنی 8 ملیار مەتر دووجا غاز بۆ ئەوروپا، لە کاتێکدا گازپرۆم بە 11 ملیار مەتر دووجا گازیان بۆ دابین دەکات

بازاڕی گازی ئەوروپا لەم چەند مانگەی دواییدا هەڵکشانی بەخۆیەوە بینی و لە سەرەتای مانگی ئابدا داهاتوو بە بڕی 515 دۆلار بۆ هەر 1000 مەتر دووجا مامەڵەیی پێوەدەکرا ، بەڵام لەکۆتایی مانگی ئەیلول نرخەکەیی دوو هێندە بەرزبووە و لە 6ی تشرینی یەکەمدا نرخی گەیشتە ئاستێکی مێژوویی 1937 دۆلار بۆهەر 1000 مەتر دووجا یەک

شارەزایان ئاستی نزمی ویستەکانی کۆگایی ژێرزەوی ژێرزەوی ئەوروپا، دابینکردنی سنوردار لە دابینکەرانی سەرەکی و داواکاری بەرز لە ئاسیادا بۆ گاز دەگێرنەوە ،هەروها داواکاری زۆر کەمی پیێداویستیەکان کاریگەری ڕێوشوێنەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا یە.

سەرچاوە:
RT

___

ئەمەریکا و ئەوروپا ئامادەکاری بۆ کۆمەڵە سزایەکی نوێ بۆ سەر ڕووسیا دەکەن

nusar1

جنێف:ئەمەریکا و ڕووسیا لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا کۆدەبنەوە

nusar1

بنار هشیار: گەورەترین شانازی بوو بۆ من کە لەسەر ستەیج بووم و سەرۆک بارزانی بەرانبەرم دانیشتبوو

KDC
KDC

FREE
VIEW