حاتم ئەلکەور دوێنێ پێنجشەممە خۆی بۆ سەرۆکی لیبیا کاندید کرد، کە بڕیارە 24ی کانوونی یەکەم هەڵبژاردنەکەی بەڕێوەبچێت.
لە ڤیدیۆیەکدا، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، حاتم ئەلکەور ڕایگەیاند، هەرچەندە ئەو لە سەختی گەیشتن بە کورسی سەرۆکایەتی تێدەگات، بەڵام ئەو مرۆڤێکی سادە و هونەرمەندە ئەندامی چینی سیاسیی نییە، بۆیە بە درێژایی پیشەکەی هەست پێداویستییەکانی هاووڵاتیان دەکات