KDC

چەند وڵاتێکی ئەورووپی میکانیزمی تایبەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئیخوان موسلین دادەنێن

چەند وڵاتێکی ئەورووپا ساڵانێکە خەریکی دەستپێکردنی هاوپەیمانی ئەمنی و هەواڵگریین، لە پێناو بەهێزکردنی میکانیزمەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکی ڕێکخراوی ئیسلامی ئیخوان، کە ئەوان بە رێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنن.

لە کۆتایی کۆڕبەندی ڤییەنا دژ بە ئیسلامی سیاسی، کە ڕۆژی پێنجشەممە لە پایتەختی نەمسا بەڕێوەچوو، نەمسا، فەرەنسا، بەلجیکا و دانمارک، جەختیان لەسەر گرینگیی پتەوکردنی هاوکارییەکانیان لە هەموو ئاستەکان کردەوە، ئەوەش لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی بڵاوبونەوەی گرووپی تیرۆریستی ئیخوان.

لە میانەی کۆنگرەکەدا، کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و دبلۆماسی وڵاتانی جۆراوجۆری کیشوەری ئەورووپا ئامادەیبوون، سوزان ڕاپ وەزیری کۆمەڵایەتی نەمسا، دووپاتیکردەوە، لەسەر جدییەتی ئەو تەحەدایەی کە ڕووبەڕووی وڵاتان دەبێتەوە، بە تایبەتی فەرەنسا، دانمارک و نەمسا، ئەوەش لە ئاکامی دزەکردنی ڕێکخراوە توندڕەوەکان، ڕوونیکردەوە کە ئیسلامی سیاسی کێشەیەکە لە سێ وڵات، هاوکات ئەو رێکخراوە هەوڵیش دەدا، توندڕەوی دەست پێبکات.

ڕاپ، دامەزراندنی هاوکارییەکانی ئاشکرا کرد، کە ڕۆژی پێنج شەممە دەست پێدەکات و، لە هەموو ئاستەکانی سیاسیشدا، سەبارەت بە پێویستیی هاوکاری چڕ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە هەمان ڕووەوە.

کۆڕی ڤییەنا دژ بە ئیسلامی سیاسی و ڕێکخراوەکانی، لە بنەڕەتدا ئیخوانەکان، ساڵی داهاتوو دانیشتنی دووەمی ئەنجام دەدەن.

___

هەوڵی تیرۆرکردنی بەتواناترین جۆرنالیست لە هۆڵندا

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی یادی 76 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

KDC

فەڕەنسا فەیسبوک و گووگل سزادەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW