KDC

داواکاری گشتی سوید گەنجێک بە کوشتنی پۆلیسەکەی یۆتۆببۆری تاوانبار دەکات

ئەمڕۆ داواکاری گشتی گەنجێکی تەمەن 17ساڵی بە کوشتنی ئەو پۆلیسەی هاوینی ڕابردوو بە ناوی ئاندریاس دانمان لە بیسکۆپسگاردن کوژرا، تاوانبار کرد.

کۆتایی مانگی حویزەران، ئەفسەری پۆلیس ئەندریاس دانمان-ی تەمەن 33 ساڵ لە کاتی ئەرکێکی ڕۆتینی لە بیسکۆپسگاردن،  کوژرا، ئەو تاوانەش سویدی هەژاند، دوو ڕۆژ دواتر گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ بە گومانی ئەو تاوانە دەستگیرکرا، هاوکات پۆلیس کەسێکی دیکەشی دەستگیرکردووە، کە گومان دەکرێت هاوکاری ئەو گەنجەی کردبێت.

کوژرانی دانمان، وڵاتی تووشی شۆک کرد و سەرکردە سیاسییەکان ئەو تاوانەیان بە هێرشکردن بۆ سەر کۆمەڵگا وێنا کرد، ئەنجوومەنی شاری یۆتبۆری بڕیاریدا بە دانانی کۆمسیۆنێک بۆ لێکۆڵینەوە لە شکستی ڕێوشوێنەکان و، بۆ ڕێگریکردن لە دامەزراندنی گەنجان بۆ نێو چەتەکان، سەرۆکی شارەوانی کارین بێڵ (پارتی ژینگە) گوتی: “ئێمە لە کارەکانماندا شکستمان هێناوە و پێویستە بزانین بۆچی”.

گەنجە تۆمەتبارەکە پێشتر بە تاوانی توند و تیژی تاوانبار کراوە و، لە راگەیەندراوێکی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی (سوسیال) دا هاتووە، کە ئەو گەنجە هەڵسوکەوتی پێچەوانەی نیشان داوە و سوسیال چەندین ڕاپۆرتی بێزارکەری لە قوتابخانە داوەتە پۆلیس.

___

ئیسرائیل: ئامادەیە بۆ هەر ململانێیەکی گونجاو لەگەڵ ئێران و وەکیلەکانیدا

KDC

رێکخراوی کانگا بە بۆنەی ٨ی مارس پەیامێک بڵاودەکەنەوە 

KDC

کۆمپانیای تێسلای ئەمەریکی داهاتی لەئاست پێشبینیەکانی زۆر زیاترە

nusar1
KDC

FREE
VIEW