KDC

ئەمەریکا پابەندە بە هاوکاریکردن ویارمەتیدانی تایوان ،تا بەرگری لەخۆی بکات

سۆران حەسەن ..

ساندرا ئەوکیرک گەورە بەرپرسی دیبلۆماسی ئەمەریکا لەتایوان ڕایگەیاند وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندە بە هاوکاری ویامەتیدانی تایوان تابەرگری لە خۆی بکات
ئەمەو ئەوکیریک لە یەکەمین لێدوانی دوای وەرگرتنی بەرپرسی پەیمانگایی ئەمەریکی لە تایوان ڕایگەیاند :- ئەمەریکا پابەندە بەهاوکاری ویارمەتیدانی تایوان ئەمەش نەگۆرە هەردەمنێتەوە

هیچ باڵوێزخانەیەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تایوان نییە و ئەو پەیمانگایەوەک نوێنەرایەتی باڵیۆزخانەیەک کار دەکات لە واشنتن لە نەبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییە ڕەسمییەکاندا.

لێدوانەکانی ئەو بەرپرسەی ئەمریکاش لە کاتێکدا دێت کە لەم چەند هەفتەیەی دواییدا گرژییەکانی نێوان تایوان و چین زیاتر بووە، کە دوورگەکە بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و بەکارهێنانی هێز بۆ گەرانەوەی بۆ سەر چین بەدوورنازانرێت

لەدیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا سەرۆکی تایوان بوونی هێزێکی بچوکی ئەمریکای لە تایوان بۆ مەشق و ڕاهێنان پشتڕاستکردەوە و ئەوەشی وت کە دوورگەکە بەئامانجی زیادکردنی توانای بەرگری پێویست و هەماهەنگی و هاوکاری فراوان لەگەڵ ئەمریکا وەردەگرێت

جێی ئاماژەیە دورگەیی تایوان تاساڵی 1859 سەر بە وڵاتی چین بووە ,بەڵام بەپێی ڕێکەوتنی سیمۆنسکی یابان دەستیگرت بەسەریدا ،تاشکستی یابان لە جەنگی دووەمی جیهاندا ،کە ساڵی 1949 ئەم دورگەیە سەربەخۆیی خۆیی ڕاگەیاند و بوو بە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاساڵی 1971 کە وڵاتی چین ئەم ئەندامیەیی وەرگرت

لەو کاتەوە کە تایوان بێگەرانەوە بۆ چین سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە ئاڵۆزیەکانی نێوانیان بەردەوامە و چین تا ئێستا بە هەرێمێکی جیا خوازی سەیردەکات و ڕاییگەیاندووە بە زەبری هێزیش بێت دەوێت دەستبەسەر ئەم دورگەیەدا بگرێت
تایوان. دورگەیەکی سەربەخۆیە 180 کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرهەڵاتی چینەوە ،ژمارەی دانیشتوانی 23,5 ملیۆن کەسە و شاری تایپی Taipeh پایتەختی ئەو وڵاتەیە

سەرچاوە:-
BBCarabic
ئەرشیف

___

ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە

KDC

گرۆسی: دوێنێ قسەکانم لە ئێران بێ ئەنجام بوو

KDC

سیستمی بەرگری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دادەمزرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW