KDC

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووە ئەرکی مینۆرۆس لە بیابانی ڕۆژئاوە بۆ ساڵێکی تر درێژکردەوە

سۆران حەسەن …

دوێنی ئێوارە هەینی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری دا ئەرکی نێردەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەگرتووەکا ن مینۆرۆس (المينوروس) لە بیابانی ڕۆژئاوە بۆ ماوەی ساڵێکی تر درێژبکاتەوە

لە کاتێکدا مەغریب پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی مینۆرسۆ لە بیابانی خۆرئاوە،بەڵام بەرەی پۆلیساریۆ دووپاتی کردەوە کە ئاگربەستێکی نوێ نابێت

وەزیری دەرەوەی مەغریب ستایشی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش کرد بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی مینۆرسۆ بۆ سڵێکی تر لە بیابانی خۆرئاوە و بڕیارەکەی بەگرنگ وەسفی کرد

ئەمەو بۆریتا وەزیری دەرەوەی مەغریب لە سیمینارێکدا کە لە وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەچوو، دوای بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بیابانی خۆرئاوە پەسەند کرا، بۆریتا ڕایگەیاند ئەنجومەنی ئاسایش دوای گوێگرتن لە ڕاپۆرتەکان پێنج پرسیاری ئاراستەیی لەلایە نەکۆکەکان کرد کە جزائیرو بەرەی پۆلیسریۆیە
لە درێژەی لێدوانەکەی دا وەزیری دەرەوەی مەغریب پابەندبوونی وڵاتەکەی بەئاگربەست دوپاتکردەوە

سیدی محەممەد عەممار، نوێنەری بەرەی پۆلسیاریۆ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئاگربەستی نوێ نابێت و وتی مەغریب بەدوای ئەوەدایە کە بە زەبری هێز خۆی وەکو ئەوەی هەیە بسەپێنێت

لە دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی منۆرسۆ بۆ ساڵێکی تەواو تا 31ی تشرینی یەکەمی 2022، نوێنەری پۆلیسیاریۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند بەرەی پۆلسیاریۆ، بڕیارەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش هەڵدەسەنگێنێت و هەروەها دەرهاویشتەکانی بۆ ئەوەی کە هەیە بەراستی و لە بارەی پرۆسەی ئاشتیش لە ماوەیەکی دیارکراودا ڕاگەیاندنێکی گشتی لەوبارەوە بڵاودەکەینەوە

جێی ئاماژەیە بەرەی پۆلیساریۆ کە دەوای سەربەخۆیی ببیابانی خۆرئاوادەکات کە لەلایەنی نێودەوڵەتیەوە بەنوێنەری بیابانی خۆرئاوا دەناسرێت کە زۆرینەیان لە نەتەوەی ئامازیخین ،بەڵام
مەغریب کە نزیکەی 80 لە سەدی خاکی بیابانی خۆرئاوە دەکەوێتە سنوری بەبەشێک لە خاکەکەی دەزانێت

سەرچاوە :-
ئاژانسەکانی هەواڵ

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی خێزانێکی کوردیان لە دانمارک کرد،کەبە زۆر دەیانویست دیپۆرتیان بکەنەوە

nusar1

ڕووسیا دەیەوێت بەشداری دانیشتنی ئەمساڵی کۆمەڵەی بیست بکات

nusar1

ئەمەریکا نیگەرانە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن تیرۆریستانەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW