KDC

سەرکەوتنی بەربژێرە کوردەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکانی شارەوانی لە فینلاند

سەرکەوتنی بەربژێرە کوردەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکانی شارەوانی لە فینلاند
سێ کوردی دانیشتووی فینلاند بۆ ئەندامەتی و چوار کەس وەک جێگیر لە ئەنجوومەنەکانی شارەوانی لە وڵاتی فینلاند هەڵبژێردران.
ڕۆژی یەکشەممە 13/6/2021 هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی شاروەوانی لە فینلاند بە بەشداری 35627 بەربژێر لەناو ئەواندا 30 بەربژێری کورد بەرێوە چوو.
55٪ی مافدارانی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریان کرد. لەو هەڵبژاردنانەدا حیزبی هاوبەندی نشتیمانی (Kokoomus) زۆرترین دەنگەکانی هێنا و بووبە گەورەترین حیزبی شارەوانیەکان لە فینلاند، بە دوای ئەودا حیزبی سۆسیال دێموکرات کە حیزبی سەرۆک وەزیرانە. حیزبی ڕاستڕەوی فینلاندیە ڕەسەنەکان (Perussuomalaiset) کە دژی سیاسەتی کۆچبەری و هاتنی کۆچبەرن بۆ وڵاتی فینلاند براوەی سەرەکی ئەو هەڵبژاردنانە بوون و ژمارەی نوێنەرانیان لە ئەنجوومەنی شارەوانی دووقات زیاد کران.
لەناو بەربژێرە کوردەکاندا محەمەد (موحیس) عەزیزی، بورهان ئەحمەدی لە شاری تورکۆ (Turkuu)، قادر تووران لە شاری سیپۆ (Sipoo) بە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی شارەکانی خۆیان هەڵبژێردران و شەیدا سۆهرابی لە شاری هێلسینکی (Helsinki)، گەشاو بیبان لە شاری ڤانتا (Vantaa)، فیلیز چەلیک لە شارۆچکەی ڤیرۆلاهتی (Virolahti)، ئەرکان گۆزەل لە شاری ڕاوما (Rauma) و محەمەد باتمان لە شاری کۆککۆلا (Kokkola) بە جێگری ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی شارەکانیان هەڵبژێردران.

ئەم زانیاریانە لە بەڕێز مەجید حەقی وەرگیراون

___

ئوسترالیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەن

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز بوو لە پەرلەمانی بەریتانیا 

KDC

ناوەندی نەمسا بەشداری کۆبونەوەی ڕەوەندی کوردستانی و لایەنە سیاسییەکانی ڤێنا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW