KDC

کۆپ 26 : 90 وڵات بە کەمکردنەوەی دەرهینانی میسان بە ڕێژەی 30٪ تا ساڵی 2030 ڕێکەوتن

سۆران حەسەن …
کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە 90 وڵات بە پێشنیاری ئەمەریکاو یەکێتی ئەورپا رازیبوون کە ڕێژەی کاردانەوەی گازی میسان بۆ سەدا سی تاساڵی 2030 کەم بکەنەوە ,هەرچەندە 15 وڵات لە پەیمانەکە کشانەوە
لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆگۆرانی کەش و گەوا (Cop26) کۆشکی سپی ڕاگەیاندێکی بڵاوکردەوە تیایداهاتووە کە 90 وڵات بەشدار ،بەپێشنیاری ئەمەریکا و یەکێتی ئەورپا رازیبوون کە ڕێژەی میسان تا ساڵی 2030 بەڕێژەی لەسەدا سی کەم بکەنەوە

لە نێوان 30 وڵاتی سەرەوە : ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، ئەندەنوسیا، پاکستان، ئەرجەنتین، مەکسیکۆ، نایجیریا، ئێراق، ڤێتنام و کەنەدا، بڵاوبوونەوەی میسان یەکێک لە فاکتەرە سەرەکی بۆ گۆرانی کەش وهەوا

هەرلەم بارەوە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا پلانیان هەیە ،بەبەشداری ڕێکخراوەکان کار لەسەر داپۆشینی سەدان هەزار بیرە نەوتی و گازی چۆڵکراوەکان بکەن، کە زۆربەی ئەو بیرانە هێشتا سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی گازی میسانن
لەگەڵ کۆمەڵێک ڕێوشوێن تایبەت گۆرینیان و پەرەسەندنیان ،کەلەکەرتی کشتوکاڵ بەکاربهێنرێت

سەرۆکی کۆمیسۆنی ئەوروپا ئورسولا ڤۆن دێر لیین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێشتردا ڕایگەیاند :-کە یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەستپێشخەرییەکی بۆ جیهانی دەکەن بۆ کەمکردنەوەی بلاوکردنەوەی میسان بە ڕێژەی 30٪ تا ساڵی 2030 لە 26ەمین کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتوەکان
سەرچاوە:-
تاس

___

دوای لە سێدارەدانی دوو کوڕەکەی، دایکێک جەڵتە لێی دەدا و گرژی و ئاڵۆزی درووست دەبێت

KDC

ئەندامانی دەستەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەڵبژێردران

KDC

تەنیا لە مانگی ڕابردوو دا ٣٣ کۆڵبەر کوژراو بریندار بوون

nusar1
KDC

FREE
VIEW