KDC

هەڵمەتی حیجاب فەڕەنسا توڕە دەکات

هەڵمەتێک بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئەورووپا بە ناونیشانی “پەردەی من ئازادی منە”، کە بیرۆکەی لەبەرکردنی حیجاب وەک ئامرازێکی ناسنامە دەناسێنێت، بووەتە هۆی ئەوەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی لە فەرەنسا بتەنێتەوە.

سارا ئەلئیری وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ گەنجان، دەربارەی هەڵمەتەکە لێدوانی دا و رایگەیاند، هاندانی لەبەرکردنی حیجاب وەک بەشێک لەپرۆسەی ناسنامە، بە تەواوی پێچەوانەی ئەو ئازادییەیە کە وڵاتەکەی لە هەموو کۆڕە نێودەوڵەتییەکاندا بەرگری لێ دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ڤیدیۆیەی وەک شۆکێک بۆ هاتووە، جەختیشی کردەوە، کە ئەوان ناڕەزایی خۆیان لەو هەڵمەتە دەربڕیوە.

کارۆلین فۆرێست، نووسەرێکی فێمینیستی فەڕەنسی، دەربارەی هەڵمەتەکە گوتی: “ئەم هەڵمەتانە چەندین ساڵە بەردەوامە و خراپە، ئەوە هەڵمەتێکی شۆکهێنەرە و ئەنجامی فشارێکی زۆرە کە ماوەیەکە بەردەوامە”.

سیاسەتمەداری فەرەنسی مانوێل ڤالس، دەڵێ، کە هەڵمەتەکە ترسناک و سەرسوڕهێنەر و مەترسیدارە، دووپاتیشی کردووەتەوە کە چ دیدێک بۆ یەکسانی و بۆ ژنان، پەردە بە نیشانەی ئازادی دێت!

دوای کاردانەوەی ئەو هەڵمەتە، ئەنجوومەنی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردەوە، کە هەڵمەتەکە پاشەکشێی پێکراوە، “ئێمە ڕەچاوی پێشکەشکردنی باشتری ئەو پرۆژەیە دەکەین”، گوتیشی: “پڕۆژەکە بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی پێویستی ڕێزگرتن لە هەمەجۆری و گشتگیری و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە قسەیەکی ڕق و کینە بوو”.

___

ناوەندی بەلجیکا سەرۆکی بێرۆی کوردییان خەڵات کرد

nusar1

بارەگای بارزانی خەڵاتی خانمە کوردێکیان کرد

nusar1

شێرکۆ ئەلیاسی پاڵاوانێتی لەشجوانی وڵاتانی سکاندیناڤین بردەوە.

KDC
KDC

FREE
VIEW