KDC

لە هەرێمی کوردستان گوندێکی نووقمبوو دەردەکەوێتەوە

لە بناری چیاکانی دهۆکی هەرێمی کوردستان، گوندی کاری قەسروکا، یان کۆشکی گرد، دوای ئەوەی لە ماوەی 36 ساڵ لەمەوبەر بەهۆی بەنداوی دهۆکەوە ژێر ئاو کەوت، سەری هەڵدایەوە.

لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە بەهۆی وشکەساڵییەوە، ئاستی بەنداوەکە بە شێوەیەکی بێوێنە دابەزیوە و، بەو هۆیەوەشەوە دیوارێکی ئاشکرا کردووە، کە لەوانەیە قوتابخانە بێت.

فەرهاد محەمەد تاهیر بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، کە بە هۆی وشکەساڵییەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکە بۆ 7 مەتر دابەزیوە، هەر ئەوەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی پاشماوەی ئەو گوندە.

شێوەیە ئەو خانووەی دەرکەوتووە، وا دەردەکەوێت کە قوتابخانە بێت.

تاهیر، ڕوونیکردەوە کە بەنداوەکە پشت بە ئاوی باران دەبەستێت، کە ئەمساڵ کەم بوو، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا هیچ کات ئاستی تا ئەو ڕادەیە کەم نەبووەتەوە، لە ساڵانی 1992، 1999 و 2009دا، دووبارە سیماکانی کری کاسروکا دەرکەوتنەوە.

ساڵ لەدوای ساڵ قەیرانی ئاوی عێراق خراپتر دەبێت، ئەوەش بەهۆی دابەزینی باران و وشکەساڵی، کە پێنجەمە لە جیهاندا زۆرترین کاریگەری لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا هەیە، ئەوەش بەگوێرەی راگەیاندنێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق.

کارزان محەمەد بامەڕنی، مێژووزان، رایگەیاندووە، کە لە ساڵی 1974دا هاووڵاتیان بۆ یەکەم جار لەژێر فشاری هەلومەرجی سیاسی لە شەڕی دووەمی شۆڕشی کورد دژ بە حکوومەتی ئەوکاتی عێراق، ئەو گوندە چۆڵکراوە.

___

جیاوازی نێوان پەنابەران لە لیتوانیا ئابڕوچوونی یاساییە ،یاپویستی سیاسی ؟

nusar1

بەڵگەیەکی نوێ بۆژیان لەسەر هەسارەی موشتەری

nusar1

پرسەنامەیەک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW