KDC

شێرکۆ ئەلیاسی پاڵەوانێتی لەشجوانی جیهانی بردەوە

ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی 5.11 لە شاری سانتا سوساننای وڵاتی ئێسپانیا، پێشبڕکێی لەشجوانی نێوندەوڵەتی بەڕێوە چوو.
‏ifbb world championships 2021 (Men’s physique )

شێرکۆ ئەلیاسی گەنجێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و دانیشتووی وڵاتی فینلاندە و بەشداری لەم پێشبڕکێیە کرد.
بەخۆشحاڵییەوە ئەلیاسی توانی بە تێکڕای دەنگ بەسەر رکابەرەکانیدا سەرکەوێت و پاڵاوانێتی جامی جیهانی لەشجوانی بباتەوە.

جێگەی باسە ناوبراو توانیوێتی لە ڕابردوودا بەشدار بێت لەم خولانەی پێشبڕکێ.

ساڵی 2015 لەپاڵەوانێتی کلاسیکی فیتنسی فینلەندا لەئاستی خوار 178 سم پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
-ساڵی 2015 پلەی سێیەمی و میدالی بڕۆنزی پاڵەوانێتی فیتنسی جیهانی لەئاستی خوار 178 سم دەستەبەرکردووە.
-ساڵی 2015 بەباشترین یاریزانی فیتنسی فینلەندا لەسەر ئاستی پیاوان دیاریکراوە.
-ساڵی 2016 لەپاڵەوانێتی کلاسیکی فیتنسی فینلەندا لەئاستی خوار 178 سم پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
-ساڵی 2015 پلەی پێنجەمی پاڵەوانێتی فیتنسی ئەوروپای لەئاستی خوار 170 سم دەستەبەرکردووە.
-ساڵی 2016 پلەی یەکەمی و میدالی زێڕی پاڵەوانێتی فیتنسی ئەوروپای لەئاستی خوار 170 سم دەستەبەرکردووە.
-ساڵی 2017 پلەی یەکەمی و میدالی زێڕی پاڵەوانێتی فیتنسی ئەوروپای لەئاستی خوار 170 سم دەستەبەرکردووە.
-ساڵی 2017 پلەی دووەمی و میدالی زیوی پاڵەوانێتی فیتنسی ئاڕنۆڵد کلاسیک لەئاستی خوار 170 سم دەستەبەرکردووە.
-ساڵی 2017 پلەی یەکەمی و میدالی زێڕی پاڵەوانێتی نۆردیک فیتنس ئێکسپۆ (NFE)ی فینلەندا لەئاستی خوار 173 سم دەستەبەرکردووە.
-ساڵی 2017 پلەی یەکەمی و میدالی زێڕی پاڵەوانێتی بێن ویدێر لیگاسی کەپ-ی جیهانی لەئاستی خوار 173 سم دەستەبەرکردووە.
-ساڵی 2017 پلەی سێیەمی و میدالی برۆنزی پاڵەوانێتی فیتنسی دایمۆند کەپ لەئاستی خوار 170 سم دەستەبەر کردووە.
-ساڵی 2017 پلەی دووەمی و میدالی زیوی پاڵەوانێتی فیتنسی جیهانی لەئاستی خوار 178 سم دەستەبەرکردووە.

عومەر ئەلیاسی

___

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەند کەسایەتی ڕۆشنبیرو ئاکادیمی کورد لەبەریتانیا کۆبووە

nusar1

کۆنگرێس کشانەوەی ئەمەریکا لە رۆژئاوا رەت دەکاتەوە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە کۆپنهاگن بەشداری فستیڤاڵێک دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW