KDC

كۆڵبه‌رێكی كورد لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کوژرا

کۆڵبەرێکی كوردی خەڵکی بانە له‌كوردستانی ئێران ، لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌کانی ئێران کوژرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، شەوی پێنجشەممە 4ی تشرینی دووه‌می 2021، هێزە ئه‌منییه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سنووری ناوچەی سارداو سەر بە شاری بانە کۆڵبەرێکیان بە ناوی محەمەد خودایی، داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـه‌ و کوشتوویانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، محەمەد خودایی 28 ساڵە و خەڵکی گوندی کانی سێف_ی سەر بە شاری بانەیە، ئەم کۆڵبەرە کەلەکەی چوار فیشەکی بەرکەوتووە و دەستبەجێی گیانی لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشدەکات: تەرمی محەمەد خودای گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە و تا ئێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

___

ڕووسیا زیانەکانی 24کاتژێری ڕابردووی سوپای ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

nusar1

بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە

KDC

سەرۆکی میانمار سزادرا

KDC
KDC

FREE
VIEW