KDC

بەهۆی شەڕی بە کۆمەڵەوە چەند کەسێک لە سوید بریندار دەبن

شەرێکی بەکۆمەڵ لە دەرەوەی مۆڵێکی شاری ئۆربرۆی سوید روویدا لە ئەنجامدا، بەلایەنی کەمەوە سێ کەس بە چەقۆ بریندارکراون.

کاتژمێر نۆی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان دوو کەس دەستی پێکردووە و وەک پۆلیس رایگەیاندووە، دواتر شەڕەکە گەورەبووە و بووەتە شەڕی بە کۆمەڵ و سێ کەس بە چەقۆ بریندارکراون و برینەکانیان قورس نییە.

پۆلیس چوونە شوێنی ڕووداوەکە و کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە گومانی تێوەگلانی لە شەڕەکە هەیە، هاوکات لارش هێدلن، گوتەبێژی پۆلیس گوتی: “ئێمە کۆنتڕۆڵی دۆخەکە دەکەین و لە ئێستادا گوێ لە ژمارەیەک کەس دەگرین”.

شایانی باسە، سوید بەم دواییانە ژمارەیەک شەڕ و پێکدادانی بەکۆمەڵی بەخۆیەوە بینی، کە بە هۆیەوە خەڵک بریندار بوون.

___

گەشتی راستەوخۆی سلێمانی و ئەڵمانیا دەستی پێکرد

KDC

تاڵیبان گەشتکردنی ئافرەتانی قەدەغەکرد 

KDC

رژێمی ئێران کۆڵبەرێک دەکوژن و چەنیدنی دیکەش بریندار دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW