KDC

گەنجێکی سویدی دەڕفیندرێت و داوای پارەیەکی زۆر بۆ ئازادکردنی دەکرێت

ڕۆژی هەینی ڕابردوو پیاوێکی تەمەن 26 ساڵ ڕفێندراوە و لە کۆخێکی باکووری سکۆنا دەستبەسەر کراوە، لە بەرانبەر ئازادکردنیدا داوای پارە دەکرێت.

بە گوتەی سیدسڤینسکان، ڕفێنەرەکان داوایان کرد کە خانەوادەی ئەو گەنجە کردووە، لە بەرانبەر ئازادکردنیدا، چەندین ملیۆن کرۆن، یان هاوتای پارەکە دەرمانیان پێ بدەن.

کلایس هیرمانسۆن، بەرپرسی بەشی تاوانەکانی سەختی پۆلیسی مالمۆ، گوتی: “کەسێکمان دەستگیرکردووە، کە گومانی تێوەگلانی لەو ڕووداوەدا هەیە”.

ئەفتۆنبلادت بڵاویکردەوە، کە ئەو گەنجە درەنگانێکی ئێوارەی هەینی ڕفێندراوە، دوای ئەوەی لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن 19 ساڵدا کۆبوونەوەیەکی لە شوێنێکی نزیک مالمۆ ڕێکخستووە و، لەوێ لە لایەن ڕفێنەرەکانەوە بە هەڕەشەوە و بە زۆر دەخرێتە نێو ئوتۆمبێلێکوە و بۆ کۆخێکی باکووری سکۆنا دەبرێت، دواتریش ڕفێنەرەکان پەیوەندیان بە خێزانی گەنجەکەوە کردووە و داوای پارەیان کردووە.

کەمکردنەوەی پارە

پۆلیسی مالمۆ، بەیانی ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و، ئازادبوونی گەنجە ڕفێندراوەکە و دەستگیرکردنی کەسێکی بە گومانی تێوەگلانی لە ڕفاندنەکەدا ڕاگەیاند.

کلایس هیرمانسۆن گوتی: “ئێمە لە ڕۆژی هەینی ڕاپۆرتەکەمان وەرگرت و بە درێژایی کۆتایی هەفتە دەستمان بە پڕۆسەیەکی چڕ کرد، ئامانجی سەرەکیمان ڕزگارکردنی ئەو گەنجە بوو و کردمان”.

پۆلیس ڕەتیکردەوە وردەکاری ڕووداوەکە بدات و، باسی لەوە کرد، کە لێکۆڵینەوەکان هێشتا لە کاردان، لەگەڵ ئەوەشدا سیدسڤینسکن ڕایگەیان،د کە ئەو گەنجە دوای 24 کاتژمێر دانوستان ئازادکراوە، ئەویش بە مەرجی کەمکردنەوەی بڕە پارەکە.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، کە لە گەنجە ڕفێندراوەکە دراوە و ئەشکەنجە دراوە، لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیس دووپاتی کردەوە، کە ئەو باشە، هەرمانسۆن، گوتیشی: “ئەو باشە و برینداری جەستەیی نییە و پۆلیس ئەو گەنجەی دۆزیوەتەوە”.

ئەوەشی گوت، کە پۆلیس لە ڕۆژی هەینییەوە بە وردی کاری لەسەر کەیسەکە کردووە و، ژمارەیەکی زۆری یەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەموو ئەو کەسانەی بەشدارن، تەمەنیان لە 30 ساڵییدایە.

پۆلیسەکان نایانەوێت لەمکاتەدا وردەکاری ڕفاندنەکە ئاشکرا بکەن، چونکە هەندێکی دیکە بەشدارن لە کەیسەکەدا، هەرمانسۆن گوتیشی: “هەر کە لێکۆڵینەوەکان تەواو بوون، وردەکارییەکان ڕادەگەیەنین”. We

___

دوو هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت

nusar1

خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئاستانە.هیواشی خواست بۆ پێشکەوتن لە قەیرانەکانی سوریادا

nusar1

بەرنامەیەکی تایبەتی ڕەوەند FM لەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبەجەی شەهید 

KDC
KDC

FREE
VIEW