KDC

ڕۆژنامەی GT: پارەی قوتابخانەی ئیسلامی یۆتۆبۆری بۆ لەشفرۆشی لە تایلەند خەرج دەکرێت

ڕۆژنامەی GT ئاشکرای کرد، کە بەشێک لە ملیۆنەها کرۆنی سویدی لە قوتابخانەکانی تایبەتی رۆمۆسکۆلۆرنای تایبەتی ئیسلامی شاری یۆتۆبۆری، لە خانە لەشفرۆشییەکانی تایلەند و هۆتێلە گران بەهاکان و گەشت و گەشتیاری چەند وڵاتێکی دیکە خەرجکراون.

پشکنەری قوتابخانەی سوید، لە 19ی نۆڤەمبەرەوە بڕیاری داخستنی سێ قوتابخانەی تایبەتی ئیسلامی رۆمۆسکۆلۆرنای یۆتۆبۆری دا، بەو پێیەی ستافەکەی گونجاو نین بۆ بەڕێوەبردنی چالاکی پەروەردەیی.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، داواکاری گشتی، بە هۆی وەرگرتنی 13 ملیۆن کرۆنی پارەی قوتابخانە و گواستنەوەیان بۆ کۆمپانیاکانی خۆی، بە بەکارهێنانی فاکتۆری هەڵە و ناردنی بڕێکی زۆر لەوان بۆ سۆماڵ، بەڕێوەبەری پێشووی قوتابخانە ئیسلامییەکەی تۆمەتبار کرد بە تاوانی گەورەی دارایی.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، پارەیەکی زۆر بۆ خەرجی گەشتە گرانبەهاکانی دەرەوە خەرجکراوە، کە هۆتێلەکانی مالیزیا، تایلەند، سعودیە، بەریتانیا و کینیایان تێدایە.

لە کاتی لێپێچینەوەکەدا، بەڕێوەبەری قوتابخانە ئیسلامییەکە، گوتوویەتی کە مەبەست لە گەشتەکان، پەیوەندیکردن بووە لەگەڵ ئەو بازرگانانەی کە یارمەتی پڕۆژەی خێرخوازی لە سۆمال دەدەن.

بەڵام لێدوانەکانی بانکی یەکێک لەو کۆمپانیایانەی کە ئەو پیاوەی لە دەستیدایە، دەریدەخەن کە پارەکە لە نێوان شتەکانی دیکەدابۆ کڕین لە یانە سێکسییەکان و لەشفرۆشی و شوێنی نیشتەجێبوون لە هۆتێلە سێکسیەکانی تایلەند رۆیشتوون، هەروەها بۆ هۆتێلە تایبەتەکانی وڵاتانی دیکەیش، کە تێیدا ماوەتەوە.

___

هەولێر : نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پانێڵێک دەکات

nusar1

ناتۆ داوای یەکڕیزو چارەی دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا دەکات

nusar1

گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی

KDC
KDC

FREE
VIEW