KDC

ئەمڕۆ عێراق یارییەکی چارەنووسساز بەرامبەر ئێران ئەنجامدەدات

لە پێناو گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی پاڵاوتن بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢؛ هەڵبژاردەی عێراق ئەمڕۆ ​یارییەکی چارەنووسساز بەرامبەر ئێران ئەنجامدەدات و خەڵاتیش بۆ یاریزانەکان دانراوە.

ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ و ٣٠ خولەکی ئێوارە، لە یارییەکانی پاڵاوتنی وڵاتانی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢، لە کۆمەڵەی سێیەمدا هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگای مەحرەق لە بەحرەین لە یاریەکی بەهێزدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران دەبێتەوە.

عێراق لەم یاریەدا پێویستی تەنها بە یەکسانبوون هەیە بۆ ئەوەی راستەوخۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکانی وڵاتانی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ بەدەستبهێنێت و لە ئەگەری بردنەوەشیان ئەوا هەر یاریزانێکی عێراقی بە بڕی هەزار دۆلار خەڵاتدەکرێت.

عێراق لە دوو یاری رابردوودا توانیویەتی سەرکەوتن بەسەر هەردوو هەڵبژاردەی کەمبۆدیا و هۆنگ کۆنگ بەدەستبهێنێت و ئێرانیش لە بەحرەین و کەمبۆدیای بردووەتەوە.

عێراق بە کۆکردنەوەی ١٧ خاڵ؛ بە پێنج براوە و دوو یەکسانبوون، لە پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدایە و تاوەکو ئێستاش هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و ئەمەش دوایین یاریی کۆمەڵيکەیە لە قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکاندا.

ئێرانیش بە جیاوازی دوو خاڵ لە پلەی دووەمدایە و پێنج یاری بردووەتەوە و دوو یاری دۆڕاندووە.

هەڵبژاردەی عێراق لەمێژووی یارییەکانی مۆندیالدا، تەنها یەکجار و لە ساڵی ١٩٨٦دا بۆ پاڵەوانێتییەکە سەرکەوتووە کە لە وڵاتی مەکسیک بەڕێوەچوو. هەڵبژاردەی عێراق کەوتبووە گروپی بی و لەگەڵ هەڵبژاردەکانی پاراگوای و مەکسیک و بەلجیکادا یاری دەکرد، لە یەکەم یاریدا ١ بە سفر بە پاراگوای دۆڕا و لە یاری دووەمدا ٢ بە ١ بە هەڵبژاردەی بە لجیکا دۆڕا و ئەحمەد رازی (لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد) تاکە گۆڵی هەڵبژاردەی عێراقی لە مۆندیالدا تۆمارکرد، لە یاری سێیەمیشیدا هەڵبژاردەکە ١ بە سفر بە مەکسیک دۆڕ

___

بایدن گەیشتە رۆما بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەک گروپی G20 پێش چوونی بۆ گلاسکۆو ئامادەبوونی لە (کوب 26)

KDC

کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی بەشەکان و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک کۆبوونەوە

nusar1

ئەمەریکا زۆرترین هاووڵاتی ئەفغانی بۆ وڵاتەکەی دەگوازێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW