KDC

14.11ڕۆژی دامەزراندنی شاری شاران ،شاری سلێمانی پیرۆزبێت

سۆران حەسەن …

ئەمڕۆ 14 .11 ڕۆژی دامەزراندن و شاری شاران ،شاری هەڵمەت و قوربانی شاری
سلێمانیی

سلێمانی (بە کوردی لاتینی Silêmanî، بە بەعرەبی السلیمانیة‎ شارێکی باشوری کوردستانە کە ناوەندی پارێزگایی سلێمانیی لە ئینگلیزی بە ھەردوو شێوەی Sulaymaniyah و Slemaniدەنووسرێت.

شاری سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دروست کراوە. ئیبراھیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشایی باوکییەوە ناوناوە. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە و سەرەتای سەرهەڵدانی رەوتی ڕۆشنبیری پەرەپێدانی کەلتور و وێژەو زمانی کوردی بووە بە خەمخۆری شاعیران و نوسەران ئەم شارە تائێستا لە رەوتی پێشکەوتنو بەرخودان بەردەوام بووە
سێ کوچکەی بابان کە نالی و سالم و کوردی شاعیرن رەوتێکی زمان و شوناسی نەتەوەییان بەرپا کرد ،کە بە کوردی نوسین شەرم بوو بەتایبەت لەو ناوچەیە بەڵام نالی سالم و کوردی ڕێچکەی بوژانەوە و زمان و کەلتوری کوردی کەئەم ڕەوتە بەردەوام بوو
کاتێک نالی رەخنەی لێدەگرن کە بە کوردی دەنوسێت دەڵێت
کەس بە ئەڵفازم نەڵێ خۆ کردیە خۆ کوردیە
هەرکەسێک نادان نەبێت خۆی تالبی مەعنا دەکات …..
بێ دابران تائێستا کە زاری سلێمانی بوو بە ستاندەری دیالێکتی کرمانجی خواروو (سۆرانی) پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لە ساڵی ١٨٥١ و لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر کۆماری ئێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە. شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا. بەپێی ڕۆژنامەی ژین لە ساڵی ١٩٥٥ پانی ڕووبەریی شاری سلێمانی 20 ملیۆن و 250 ھەزار مەترە و ژمارەی دانیشتوانی دەگەیشتە 60 ھەزار كەس و نزیكەی7 ھەزار خانووی تێدایە.. لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتووە ئەوانیش کانی ئاسکان ،گۆیژە ،مەڵکەندی ،سەرشەقام ،چوارباخ ، جوولەکان لەو کاتەدا
شێخ رەزای تاڵەبانی لە دوورەوە بۆ سلێمانی نوسیووە دەڵێت :/

لە بیرم دێ سولەیمانی کە دارولمولکی بابان بوو
نە مەحکوومی عەجەم نە سوخرەکێشی ئالی عوسمان بوو
لە بەر قاپی سەرا سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاهید
مەتافی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوان بوو
لە بەر تابووری عەسکەر ڕێ نەبوو بۆ مەجلیسی پاشا
سەدای مۆزیقە و نەققارە تا ئەیوانی کەیوان بوو
درێخ بۆ ئەو زەمانە، ئەو دەمە، ئەو عەسرە، ئەو ڕۆژە
کە مەیدانی جریدبازی لە دەوری کانی ئاسکان بوو
بە زەربی حەملەیێ بەغدای تەسخیر کرد و تێی هەڵدا
سولەیمانی زەمان، ڕاستت دەوێ، باوکی سولەیمان بوو
عەرەب ئینکاری فەزڵی ئێوە ناکەم ئەفزەلن ئەمما
سەلاحەددین کە دنیای گرت لە زومرەی کوردی بابان بوو
عوموومی شەهریاران و سەلاتینی فەرەنگستان
لە ڕوعبی سەتوەتی ئەو شێرەدا گشتی هەراسان بوو
قوبووری پڕ لە نووری ئالی بابان پڕ لە ڕەحمەت بێ
کە بارانی کەفی ئیحسانیان وەک هەوری نیسان بوو
کە عەبدوڵڵاهـ پاشا لەشکری والیی سنەی شڕ کرد
ڕەزا ئەو وەختە عومری پێنج و شەش تیفلی دەبستان بوو

___

ئەڵمانیا : شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەشێک لە کوردانی شاری ڕاینە کۆبوونەوە

nusar1

بەنێوەنگیری ئەمریکا و روسیا و فەرەنسا هەردوو وەزیری دەرەوەیی ئەرمینیا و ئەزرباینجان کۆبوونەوە

KDC

دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و دەستەی کارگێری ناوەندی سویسرا کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW