وەزارەتی بازرگانی ڕایدەگەیێت، حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بڕیاردراوە کە بۆ ساڵی 2021 بڕی 375 هەزار تەن گەنمی جووتیاران وەربگرن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “پاش ئەوەی هەردوو وەزارەتی کشتووکاڵی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بڕیاردراوە کە بۆ ساڵی 2021 بڕی 375 هەزار تەن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت”.
نەوزاد شێخ کامیل، گوتیشی: “بۆ ئەو مەبەستە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییان کردووە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمە لە جووتیاران.