KDC

بە شمشێر و لەسەر شەقامێکی ئەستەنبووڵ ژنێک دەکوژرێت

ئاژانسی هەواڵی دیمیرورین هابر، کوشتنی ژنە ئەندازیارێکی تەمەن 28 ساڵی لە شەقامێکی ئەستەنبووڵ بە شمشێرێکی سامورایی، لە لایەن پیاوێکەوە بڵاو کردەوە.

ئەوەش بڵاوکراوەتەوە، کە ئەو ژنە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و، هاوکا بکوژەکەش دەستگیرکراوە.

باس لەوە دەکرێت کە نە تاوانبارەکە و نە قوربانییەکە یەکتریان نەناسیوە.

تاوانبارەکە تەمەنی 27 ساڵە و، ئاشکرای کرد کە لە بێزاریدا ئەو ژنەی کوشتووە و، بۆیە ئەویشی هەڵبژاردووە، زانیویەتی ناتوانێ بەرگری لە خۆی بکات.

___

هەر کەسێک کڕین و فرۆشتن بە کارتى بایۆمەترى دەنگدانەوە بکات سزاى توند دەدرێت

KDC

حکومەتی سوید: توندوتیژی قبوڵ ناکەین و دەبێ ئەنجامدەران سزابدرێن

nusar1

نەرویج: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سمینارێک لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW