KDC

یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری بۆ سەپاندنی سزاکانی سەر بیلاروس دەکات، مینسک هۆشداری دەدات

دەستەڵاتدارانی بیلاروسیا ڕایانگەیاندووە کە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لەسەر قەیرانی پەناخوازان لە سنووری پۆڵەندا لە گفتوگۆدان، چونکە یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی سزای نوێ لە دژی مینسک.

جۆزپ بورێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بیلاروسیا ڤلادیمیر ماکی قسەی کرد.

بوریل لە تویتێکدا، گوتی کە ئەو و ماکی کێشەی خراپی دۆخی مرۆیی سەر سنوور لەگەڵ یەکێتی ئەوروپایان بەرزکردۆتەوە و ئەوەشی گوت، ئەو دۆخەی ئێستا قبوڵ ناکرێت و دەبێت کۆتایی پێ بێت، نابێت خەڵک وەک چەک بەکاربهێنرێت.

ماکی گوتی هەر سزایەک لەسەر مینسک، دەبێتە هۆی کاردانەوەیان.

بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە کۆببنەوە بۆ فراوانکردنی سزاکان دژی بیلاروس لەسەر سەرکوتکردنی دژبەرانی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا، کە نزیکەی 30 ساڵە حوکمی ئەو وڵاتە دەکات.

جۆزپ بۆرل وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گوتی، وەزیرەکان ڕێگە دەدەن سزا بەسەر هەر کەسێکدا بسەپێنرێت، کە بەشێکە لە ئۆپەراسیۆنی قاچاخچی کۆچبەران لە بیلاروس، لەوانە هێڵی ئاسمانی و ئاژانسەکانی گەشت و کاربەدەستان.

“لوکاشینکۆ هەڵەی کرد” بورێل بە هەفتەنامەی ڕۆژنامەی دیمانچەی فەرەنسی گوت، ئەو پێیوابوو کە بە نواندن بەو شێوەیە قۆڵی ئێمە دەپێچێت و ناچارمان دەکات سزاکان هەڵوەشێنینەوە، بەڵام ئەوەی ڕوودەدات پێچەوانەکەیە.

هاوکات ماڵپەڕەکانی بیلاروس وێنەی گردبونەوەیەکی پەناخوازانیان بڵاوکردۆتەوە، کە ئامادەکاری دەکەن بۆ جێهێشتنی مینسکی پایتەخت بەرەو سنوری پۆڵەندا.

بە پێی ئەو سایتانە دەیان پەنابەر لە ڕێگەی گرووپەوە لە ڕێگایان بەرەو سنووری نێوان بیلاروس و پۆڵەندا.

زیاتر لە 4500 پەناخواز هێشتا هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی دارستانەکانی پۆڵەندا بگەنە ئەوروپا، کە لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەژین.

حکومەتی پۆڵەندی تۆمەتەکانی بۆ سەرۆکی بیلاروس نوێکردەوە، کە بە ئەنقەست قەیرانی پەناخوازان دروست دەکات، بە ئامانجی ناجێگیرکردنی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێی ئەوروپا، پۆلیسی پۆڵەندی ڕایگەیاند، کە گروپێکی 50 پەنابەری سنووریان لەگەڵ بیلاروس بەزاندووە و لە نزیک گوندی ستارزینە چوونەتە ئەو وڵاتە.

دوای خراپتربوونی قەیرانی پەنابەران لەسەر سنووری نێوان بیلاروس و پۆڵەندا، ئەڵمانیا هێزی زیاتری بە درێژایی سنوورەکەی بڵاو کردەوە، بە گوتەی پۆلیسی ئەڵمانیا، لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر لە 700 پەنابەر چوونەتە ناو خاکی بیلاروسەوە.

ئیستغلالی گەمژانە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتگیری واشنتۆنی بۆ پۆڵەندا دووپات کردەوە لە بەرامبەر ئەو شتەی، کە بە کەڵک وەرگرتنە بێ مەترسیەکانی لوکاشینکۆ لە کۆچبەرانی مەترسی ناودەبرێت.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بلینکن و هاوتا پۆڵەندییەکەی زبیگنیو ڕاۆ، داوایان لە لوکاشینکۆ کردووە کە هۆکاری ڕیشەیی سزاکانی ڕۆژئاوا چارەسەر بکەن، ئەویش نکۆڵیکردن لە مافی مرۆڤ و ئازادییەکانی گەلی بیلاروس.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: واشنتن و وارشۆ و هاوپەیمانان، کۆکن لەسەر ئەوەی کە مۆسکۆ بەهۆی دەستدرێژیی سەربازی و چالاکییە خراپەکانی لە ناوچەکە، ئەو شتەی کە بە نرخێکی قورس وەسفیان کرد، باجی دەدات.

___

کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی سەرکۆنەی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان دەکەن

nusar1

ئوسترالیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

nusar1

سەرۆک بارزانی: ئەو ڕۆژەی میللەت ژیانی ویست ،بێگومان چارەنووس بە دەنگیەوە هات

nusar1
KDC

FREE
VIEW