KDC

ئیماراتیش رێگە بە عێراقی نادات گەشتی بیلاڕووس بکەن

دەسەڵاتدارانی ئیمارات، ھاوشێوەی تورکیا، گەشتکردنی ھاوڵاتییانی عیراقی و سوری و یەمەنی و ئەفغانییان بۆ بیلاروسیا قەدەغەکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تشرینی دووه‌م، دەسەڵاتدارانی ئیمارات بڕیاریاندا چیدیکە رێگەنادات گەشتیارانی عیراقی و سوری و یەمەنی و ئەفغانی لەو وڵاتەوە بەرەو بیلاروسیا گەشت بکەن.

لەلایەن خۆیەوە، کۆمپانیای بیلافیای فڕۆکەوانی کە لەلایەن حکومەتی بیلاروسیاوە خاوەندارێتیدەکات رایگەیاند، حکومەتی ئیمارات لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە بڕیارەکەی دەرکردووە.

پێشتر یەکێتی ئەوروپا بڵاویکردەوە، کۆچبەران بەشێکییان لە رێگەی ئیماڕاتەوە کۆچ بۆ بیلاروسیا دەکەن و حکومەتی بیلاروسیا ئیمارات وەک دەروازەیەک بۆ گواستنەوەی کۆچبەران بەکاردەھێنێت.

ھاوکات، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، کێشەکە لەوەدایە، کۆچبەران لە رێگەی تورکیا و ئیمارات و میسر و قەتەرەوە بەرەو بیلاروسیا گەشتدەکەن و لەوێشەوە بەرەوەو سنورەکانی پۆڵەندا و لاتیڤیا و لیتوانیان کۆچدەکەن.

رۆژی ھەینیش، لەکۆتایی ھەفتەی رابردوودا، حکومەتی تورکیا بەھۆی کێشەی کۆچبەرانەوە لەسەر سنورەکانی بیلاروسیا و پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیا، گەشتکردنی گەشتیارانی عیراقی و سوری و یەمەنی و ئەفغانی لە وڵاتەکەیەوە بۆ بیلاروسیا راگرت.

ھەر ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە رۆژی پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021دا یەکەم گەشت بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرە گیرخواردووەکانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا ئەنجام دەدات.

ئەمە لەکاتێکدایە، لێشاوی کۆچبەرانی ئاسیایی و ئەفریقی لە رێگەی وڵاتی بیلاروسیاوە بۆ یەکێتی ئەوروپا کێشە و گرژی و ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و یەکێتی ئەوروپادا دروست کردووە. بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان یەکێتی ئەوروپا لە بیری ئەوەدایە سزاکانی سەر بیلاروسیا توندتربکات.

___

پرۆفایلی ئەتلەتیکۆ مەدرید

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی سەرخۆشی بڵاوکردەوە

nusar1

ئێران دوو برای کورد لە سێدارە دەدا

KDC
KDC

FREE
VIEW