KDC

کۆشکی سپی یاسای هێرشکردنە سەر عێراقی هەڵوەشاندەوە

کۆشکی سپی رایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای تایبەت بە رێگەدان بە جەنگ و هێرشکردنە سەر عێراق، کە لەساڵی

٢٠٠٢دا و بەمەبەستی روخاندنی رژێمی سەددام حسێن لەلایەن ئەمریکاوە دەرکرا.

لەراگەیەندراوێکدا کۆشکی سپی باسی لەوەکرد، ئیدارەی جۆبادین سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای رەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی لەتشرینی یەکەمی ٢٠٠٢دا و لەسەردەمی جۆرج بۆش بڕیاری رەوانەکردنی هێزی سەربازی ئەمریکا بۆ عێراق درا.

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەبڕوای ئیدارەی بایدن لە ئێستادا چالاکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدا خۆی نابینێتەوە و ئەوەش هاتووە، “بڕیارەکە کاریگەری ئەوتۆ لەسەر ئۆپەراسیۆنە بەردەوامە سەربازییەکانی ئەمریکا دانانێت”.

بەمەبەستی روخاندنی رژێمی پێشووی عێراق بەسەرۆکایەتی سەددام حسێن، هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا بڕیاری رەوانەکردنی ‌هێزی سەربازییان بۆ عێراق دەرکرد و تیایدا لە ئەیلولی ٢٠٠٣دا بەیەکجاری کۆتایی بە حوکمی ٣٥ ساڵەی رژێمی بەعس هێنرا.

___

سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ کوردستانیانی دانیشتووی ڤۆلفسبۆرگ و دەوروبەری کۆبووە

nusar1

ئاگادارییەک بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک

nusar1

ئەمەریکا سزای پێنج لە هاوکارانی قاعیدە لە تورکیا دەدات

KDC
KDC

FREE
VIEW