KDC

شێوەکاری کورد کیڤان بارزانی لە گەڵ پۆرترێتی کەسایەتی یە ناودارەکانی کورد

ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر
ماوەی چەندین ساڵە لە دوور و نزیکەوە چاو لەکارو چالاکیەکانی شێوەکاری کورد کیڤان بارزانی دەگرم وە دەمویست وورد ببمەوە لەو هەنگاوانەی کە لەم ساڵانەی دوایدا ناوێتی لەنێوەندی شێوەکاری و دونیای مێژوو لە بەسەرهات و خوێندنەوەی بۆ کەسایەتی یە ناودارەکان ، لەلایەکی ترەوە دیدە لەو کارانە دەدەم کە لە قۆناغە جیاوازەکاندا کاریان تێدا کردوە ، بەتایبەتی پێشانگاو چالاکی یە هونەریەکانی کەلەم دوایەدا ئەنجامی داون ..لەساڵی ١٩٧١ لەبارزان لەدایك بووە ، دەرچوی کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەددین لە هەولێر ، لەماوەی ساڵانی ١٩٩٢ تاوەکو ٢٠٠٤ لە ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری کاری کردوە لە بوارەکانی کاریکاتێر و مونتیڤ و دیکۆرو میکیاجی سینەمایی ، لەساڵی ١٩٩٢ کاتێك لە ڕۆژنامەی برایەتی بووم زۆر بابەتی کاری کاریکاتیوری بڵاو دەبوەوە لە دوا لاپەڕە وەکو کاری هونەری ، وە لە ڕۆژنامەی موتەمەر دیسان زۆرێك لە کارە هونەریەکانی کاك کیڤانم دەبینی .. زۆر تامەزرۆ بووم لە نزیکەوە دیدەو چاو لەو کارانە بگرم ، چونکە کاری هونەری ئەگەر بە وێنە بیبینی وەکو ئەوە نی یە کە ڕاستەو خۆ چاوی لێ بگریت ، ئەو هەلە دەمێك بوو بۆ چاوەڕوانم دەکرد بەڵام لەبەر ئەوەی کە من لە ئەوروپا بووم ئەو هەلەم بۆ نەدەڕەخسا بەڵام ئیدی ئەو خەونە هاتە دی کە سەردانی ستۆدیو کەی بکەم لە سەری ڕەش وە لە نزیکەوە پرۆژەکانی وە کارو ووردەکاری و قۆناغە هونەریەکانی هونەرمەند کیڤان ببینم .. کە چۆن ئەو هەموو کاتەی تەرخان کردوە بۆ بە ئەنجام دانی بەرهەمە هونەریەکان ، هەر لەو دیدارو باس وتەوەرانە دا وێنەو کارە کۆنەکانی ڕابردوومان هەڵدایەوە . من لە سەرەتاوە کاتێك گەیشتمە ستیودیوکەی چاوم لە کۆمەڵە کارێك گرت کە ئەویش پۆرترێتی کەسایەتی یە ناودارەکانی کورد بوون ، بە یەك شێوە وە بەیەك ستایل لەسەر ڕووبەری تەختە و ئامادەکاری بۆی و دواتر بە شێوەی (( تنقید )) خاڵ خاڵ بە مەرەکەبی چینی وورد وورد کاری لەسەر کردوە ، ئەو مرۆڤایەی کە ڕۆژگارێك لە مێژووی گەلی کوردا خزمەتیان بە مەیللەت و گەلەکەی کردووە ، ئەو کەسایەتی و سەرکردە ناودارانەی کە سیاسی و بیرمەندو رۆشنبیرو پسپۆڕو گۆڕانی بێژو شێرە ژنانی نەتەوەکەی من بوون لەهەر چوا پارچەی کوردستان .. هونەرمەند زۆر بە ووردی وێنەو شێوازی ئەو کەسایەتیانەی نەخشاندو بە ڕێبازێکی ڕیالیزمی ڕیالیستی ئەکادیمی ، کە جێگای سەرەنج و ڕێز لێنانە لەو کەڵە پیاوانە .پێش ئەوەی بچمە سەر کارە هونەریەکان و لێکدانەوەیان یان پرۆژەو بەکار هێنانی کەرەستەکان و ماتریاڵەکان من دەمەوێت سەرەنج بۆ ژیانی ئەو هونەرمەندە شێوەکارە کوردە ڕابکێشم .
کیڤان مەحۆ سمایڵ کە لە بارزان لەدایك بووە بیگومان لە بناری چیاکانی بارزان کە سروشتێکی دڵڕفێن و مێژووی کوردایەتی و خەبات و بەرخودان بووە . ئەو گوندەی کە وەکو هەموو گوندەکانی کوردستان زوڵم و ستەمی لێ کراوە بەدرێژای مێژوو ، کوڕی پیاوێکی ناسراو بووە لە بارزان بەداخەوەم ڕوحی شاد بێت کە لەژێر دەستی ڕژێمی فاشی بەعسدا ئەنفال کراوە ، هەر بۆیە درێژە پێ دان بە زانست وهونەرو ڕۆشنبیری پلان و هزری بیری کردنەوەی هونەرمەند بووە کەلە ساڵانی ١٩٩٣ وە لەنێو ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن کاری هونەری ئەنجام داوە ، لەکاتێکدا خۆی کۆلیژی هونەرە جوانەکانی لە شاری هەولێر تەواو کردوە .. لە بوارەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەدا دەستێکی ڕەنگینی هەبووە لە کاری دیکۆرو پۆرترێت و میکیاژی سینەمایی ، لەهەمان کاتدا کاری هێڵکاری و ڕەنگ ئەزموونێکی پتەو زۆری هەیە بۆ پۆرترێتەکان و کارە هونەریەکانی ، لە زۆر جێگا کاری کردوە وەکو هونەرمەندێك لە ڕۆژنامەکانی خەبات و برایەتی و موتەمەر و گوڵان و ڕامان ، هەروەکا لە دەزگای سەتەلایتی کوردستان تیڤی وەکو دیکۆرست ، ئەمەو بەروەوام سەرقاڵی پلانی هونەری یە کەوا دیارە هەموو ژیانی لەو ستودیو ڤێگا هونەری یە سەرقاڵ کردوە دەیەوێت خزمەتی بەشێکی زۆری مێژووی میللەتی کورد بداتەوە ، بەو کارە پۆرترێتیانەی کە کەسایەتی ناوداری گەلی کورد لە مێژووی خەبات و ڕۆشنبیریدا هەیبووە .
لە کۆی کارە هونەریەکانی هونەرمەند کیڤان بارزانی دوو تا سێ شێوەو قوتابخانەی هونەری بەدی دەکرێت ، وەلەسەر ئاستی ئەو قوتابخانە کۆمەڵێك پرۆژەو کاری هونەری وە بەرهەم هێناوە ، لەدوای پرۆژەی پرترێتی کەسایەتی یە ناودارەکان ، لەسەر عاج چەند کارێكی ووری دورست کردوە کە من دەگەڕێنێتەوە بۆکاری هونەرمەندە چینی یەکان بەڵام بە فۆرمەڵەیەکی کوردی واتە فۆرم و بابەتی کوردی . لە ڕێبازی کارە هونەریەکانی ڕیالیزمی ڕیالیستی وە دەربڕین خوازی و سوریالیزمی و ئاپستراك دەبینیت . لە پرۆژەیەکی تر سوودی لە قەوقەعەکانی سەر دەریا وەرگرتوە کە بەشی دەرەوەی قەقەکان ئامادە بکات و بینەخشێنێ بە کەلتووری کوردی وە بە فۆرمە جیاجیاکان ئەوەش لە ١٥ بۆ ٢٠ کارێك لە پێوانەی ٣٠ سانتیم بە ٢٥ سانتیم .
شێوەیەکی تری کارە هونەریەکان ئەو مافوورانەیە لە شێوەیەکی بچووکدا واتە لە پێوانەی ٥٠ سانتیمێك بەڵام لێرەدا هونەرمەند گرنگی داوە بە بابەتە سیاسی یەکان وە کەلتووری و کارەساتەکان بە ڕەنگی گەرم و سەرەنج ڕاکێشەر بە کاری نەخش و زەخرەفەیی لە چوار چێوەی فەرشەکان وە هونەری ناوەوەی شێوازە چاپکراوەیی یەکان ، جێگا کردنەوەی ڕەنگەکان لە تەنیشت یەکتری وە هەڵبژاردەی فۆرمەکانیش واتە چیرۆکە جیاجیاکان لە نێو کوردەواری خۆماندا . تواناکان بە شێوەیەکن ئیدی هونەرمەند سڵ ناکاتەوە لەکەرەستەکان وە خامەکان ، بە شێوەیەك پراکتیك ئاسان و ساکار بووە دەست ببەیت بۆ هەر ماتریاڵێك بە شێویەکی خۆڕسکی کارەکان وە شێوەکان جێگای خۆیان بکەنەوە ، لە کۆمەڵە کارێکی تری هونەری شێوەکاری کورد کیڤان دەستی بردوە ئەو قوتابخانانەی کە بابەتەکان وە فۆرمەکان پیویستیان بەو ڕێبازو شێوازە هەیە ، چ ئابستراك کە قوتابخانەیەکی زیندووی جیهانی یە بۆ دەربڕین و خستنە ڕووی پانێڵە بۆشایەکانی ٣ دی یان وەکو باگراونێك دێتە بەرچاوی بینەران ، لەو ڕوویەکی ترەوە قوتابخانە سوریالیزمی یەکان ، ئەمەش رەنگ دانەوەیکی راستەو خۆی هەیە لە داڕشتنی ئەو کارانەی کە فۆرمەکان پێویستیان پێ یەتی ، بۆچی ئەو قوتابخانە هونەریانە ، هونەرمەند لە ژیان و ژیانداری کارەساتێکی تراژیدیاییدا ژیاوە وەکو هەموو کارەساتەکانی کوردستان چ لە جینوسائیدو ژێر خاک کردنی میللەتی کورد بە زیندووی کە زیندوو بەچاڵەکان ناسراوە وە چ لەئەنفاڵ و کیماباران کردنی میللەتی کورد یان دەربەدەری و ڕەوو کردنی میللەتەکەی . ئەویش بەشێکە لە و مۆراڵ و بەسەرهاتانە .
کاتێك سەرەنج لە فۆرم و ناوەکی بابەتەکان دەدەیتەوە بێگومان ئەو مێژژووەمان بۆ بەرجەستە دەبێت کە ئەوە قەدەرو ڕووداوی میللەتی کوردە لە هەر چوار بارچەی کوردستان ، بۆیە هونەرمەند کیڤان هاتووە بە شێوەیەکی زانستی وە هونەری ئەو فۆرمانەی سەر لەنوێ زیندوو کردۆتەوە لە ڕووبەری ئەو کارە هونەریانە ، چ وەکو پۆرترێت دەیەوێت ناوبانگ و ناسراوێتیان نەفەوتێت ، چ وەکو ڕێزو وەفایەك بۆ سەرکردەکان بەتایبەتی بارزانی نەمر و شۆڕشگێرە سەرکردەکان وە چ وەکو کەسایەتی ناسراو یان ئەو قارەمانانەی کە شۆرشی کوردستانیان بەرپا کردووە لە سەدەکانی رابردوودا لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەتایبەتی لە دروست کردنی پۆرترێتی سەرکردەو شاعیران ونوسەرانی میللەتی کورد ئاوڕی لە مێژووی ئەو نوسەرو شاعیرو توێژەرو پسپۆڕە کوردانە داوەتەوە بە کیشانی پۆرترێتیان بە شێوەیەکی جوان و ئەندازە کە مێژژویەك خزمەتی زمان و ئەدەب و دیرۆکی کوردیان کردووە .
خوێندنەوەی مێژووی بەسەرهات و ڕووداوە تاڵەکان بەشێکن لە پرۆژەکانی هونەرمەند کیڤان ، چ وەکو جینوسائیدو چ وەکو سڕینەوەی گەلیك وە یان چ دەست بردن بۆ کەلتوورو کەڵجەری کوردی لە ژیانی کۆمەڵاتی و ژیانداری لەو جێگایەی کە پێ ی دەڵێن کوردستان . لەهەمان کاتدا ئەو چیرۆکە شاراوەکنی کردۆتە تابلۆیەك و هەزران کارئەکتەرو مرۆڤی پڕ لە سەنگەری لە خۆ گرتووە . ناوەڕوەك و فۆرمەکان کاریگەری خۆی هەیە لە شی کردوەیان وە گێڕانەوەیان وەکو مێژوو ، ئەمانە وهەزاران فۆرمەڵەی تر هزرو بیری ئەو هونەرمەندەن کە دەیەوێت بە هونەرەکەی ئێش و ئازاری نەتەوەیەك بگەیەنێتە دیدو چاوی هەموو کەسێك لە هەر جێگایەك بن .
هونەرمەند کیڤان بارزانی لەساڵی ١٩٨٥ یەکەم پێشانگای تایبەتی لە قۆناغی سەرەتایی کردۆتەوە. کۆی پێشانگا تایبەتیەکانی کە ئەنجامی داوە لە شارەکانی کوردستان وە لە گەلەری یە جیاجیاکان ٩ پێشانگای تایبەتی خۆی کردۆتەوە ، وە بەشداری لە چەندین پێشانگای گشتی کردوە لە بۆنە تایبەتی یەکان و گشتی یەکان وە لە زانکۆ و کۆلیژەکان و سروشتی کوردستان .

___

پۆڵەندا پەرژینی ئاسنین لنێوان سنووری خۆی و بیلاڕووس درووست دەکات

KDC

بەریتانیا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن بانگهێشتی گەورەترین کۆنسێرتی گۆرانی کوردی کرا

nusar1

ئۆکرانیا :160هەزار هاوڵاتی لە ماریۆپۆل ژیانیان لە مەترسیدایە

nusar1
KDC

FREE
VIEW