KDC

مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ بەغدا گەیشتووینەتە رێككه‌وتن كە به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌.

له‌ زنجیره‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی گفتوگۆی هاوبه‌شیان بۆ راسته‌ڕێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.

هه‌روه‌ها ئاماژەی پێداوە : خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێك كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حیساب دەکرێت بە (أثر رجعی).

هه‌روه‌ها دەڵێ : سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکومەتی فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنی ڕێککەوتنەکە. ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بە یەکەوە بە سەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین.

خێڵان بەختیار

___

تاهیر هەورامی پێشوازی لە کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردی -ئەڵمان کرد

nusar1

ئەڵمانیا: ئەو کەسانەی مافی پەنابەرێتیان رەتکراوەتەوە، چۆن چارەسەری پزیشکی وەردەگرن؟

KDC

مەڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی کۆچی سوید ڕاگیرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW