KDC

ئەمەریکا پشتگیری هەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بارەی بیابانی خۆرئاوە دەکات

سۆران حەسەن…
دوێنێ شەممە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند :- واشتن پشتگیری هەوڵەکانی ستێفان دی میستورا نێردراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ بیابانی خۆرئاوە بۆدۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەی بنەرەتی لە ناوچەکەدا دەکات

لە گفتوگۆیەکدا کە مەلپەری بی بی سی لەگەڵ بلینکن لەنێوەندی سەردانی ئەم دواییەی بۆ نیرۆبی کردبوو ،و سایتی دەرەوەی ئەمەریکاش بڵاویکردەوە لەپرسیارێک دا :-
کەئایا ئەوەی ترامب سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لەبارەی ناسینی بیابانی خۆرئاوە بە بیابانی مەغریب وئیدارەی نوێی ئەمەریکا هەمان سیاسەتیان بەرامبەر ناوچەکەهەیە لەگەڵ ئەوەی جەختی لەسەر هەمان بۆچوون ، بەڵام پشتگیری هەوڵەکانی نێرەدەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ چارەسەرکردنێکی نێو نەتەوەیی کەهەموو لایەنەکان تیایەبەشداربن کردەوە

ئەمەو بلینکن ڕایگەیاند نێردراوی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بیابانی خۆرئاوەبۆ ماوەیەکی زۆر دوای بێدەنگی هات، “بلینکن جەختی کردەوە کە سەرنجی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ ئەوەیە کە لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەرێکی نێودەوڵتییە کە هەموان کۆبکاتەوە

ئەمەو سەردانەکەی بلکین بۆ کیشوەری ئەفریقا چەند وڵاتێکی تر دەگرێتەوە ئامانج لێی بەرەو پێشچونی هاوکاریەکانی ئەمەریکایە بۆ ناوچەکە لەوانە ڕێوشێنەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کەش وهەواو و
ئاشتی و دیمۆکراسی بۆ ناوچەکە

سەرچاوە:-
ئاژانسەکان

___

بەریتانیا “چاوەڕێی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ لەندەن”

KDC

ئێران لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکی نوێدا گرت

KDC

هۆڵەندا: ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرزڕاگیرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW