KDC

وەزەراتی پێشمەرگە :- وتەکانی خلووسی لە بارەی ئینکارکردنی کوردستان جێی سەرسورمانە

ئەمرۆ یەک شەممە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی خلووسی ئاکار
وەزیری بەرگری تورکیا دەداتەوە
لەوەڵامی ئەو بەرپرسەی حکومەتی تورکیا،وەزارەت پێشمەرگە ڕایگەیاند :- کە وتەکانی خەلوسی جێی سەر سورمانە چۆن کەسێک لە پێگەیەکی فەرمیدا ئینکاری واقعێکی مێژووی و جوگرافی ودیۆگرافی گەلێک دەکات ،کەخۆشی قەناعەتی پێ نییە ئەو گەر لە بوونی جیۆگرافیای كوردستان هەر گومانی هەیە با ئاوڕێك لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەكان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەكەوێ كوردستان هەیە یان نییە.
لەکۆتایی ڕاگەیاندنەکەی وەزارەت پێشمەرگەبەحەلوسی دەڵێت عەقلیەتی ئینکاریکردنی میللەتێک بەهیچ ئەنجامێکی ناگات

دەقی ڕاگەینراوی وەزارەتی پێشمەرگە

وتەكانی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لەمەڕ ئینكاركردنی كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە. بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە كەسێك لە پێگەیەكی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینكاری واقیعێكی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بكات كە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە. ئەو بەڕێزە خۆشی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و، پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی كردووە كوێیە و ناوی چییە؟

ئەگەر ئەم بەڕێزە لە بوونی جیۆگرافیای كوردستان هەر گومانی هەیە با ئاوڕێك لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەكان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەكەوێ كوردستان هەیە یان نییە. عەقلیەتی ئینكاركردنی میللەتێك و جیۆگرافیاكەی هەمیشە سەرچاوەی كێشە و گیروگرفت بووە و بە هیچ ئەنجامێك ناگات.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان

21-11-2021

___

ڕوسیا چالاکی 15ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

nusar1

زیاتر لە 10 هاووڵاتی کورد لە سنە دەستگیر دەکرێن

KDC

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە ڤیستیڤاڵی فەرهەنگی و کلتوری کوردی دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW