KDC

حکومەتی فەرەنسا هۆشداری لە پەرەسەندی لەناکاو بۆشەپۆلی پێنجەم لە پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات

سۆران حەسەن
حکومەتی فەرەنسا هۆشداری لە پەرەسەندنی لە ناکاو بۆ شەپۆلی پێنجەم لە پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید 19 دەدات
ئەمەش لەزاری گابریال ئاتال وتەبێژی حکومەتی فەرەنسا ڕۆژی یەک شەممە رایگەیاند کە تۆماری توشبووان بە پەتایی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە بەجۆرێک کە جێگایی نیگەرانیەکی زۆرە ،چونکە لە هەفتەی پێشوو ژمارەی توشبووان 9458 حەڵەت بووە ،بەڵام ئەم هەفتەیە 17153 توشبوو کە نزیکەی دووئەوەندە هەفتەی پێشووە ،کەئەمەش نیگەرانی زۆرە لەوانەیە پاڵەپەستۆ لەسەر نەخۆشخانەکان دروستببێت
ئەمەو وتەبێژی حکومەتی فەرەنسا باسی لەئەگەرەکانی زۆربوونی توشبووان کرد کە پاڵەپەستۆی سەر نەخۆشخانەکان زیاترببێت
کەمکردنەوەی ئەم فشارانەی سەر نەخۆشخانەکان بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی ڤاکسین وهەروەها ژەمەسێیەمی ڤاکسینیش بۆ کەسانی بەتەمەن و کەم بەرگری زۆر پێویستن کاریگەرە لەسەر کەم بڵاوبوونەوەی شێوە گۆراوی کۆرۆنا دەلتا دەکات
نزیکەیی لەسەدا 75ی دانیشتوانی فەرنسا هەردوو ژەمە ڤاکسنیان وەگرتوە لەکاتێکدا ڕۆژی شەممە 7974 کەس لەتەشبووان لە نەخۆشخانەکاندابوون ،لەوانە 1333 نەخۆش لە ژێر چاودێری تایبەتدابوون بەڵام هەفتەی پێشوو تەنها 6500 نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان بوون ،لەوانە نزیکە 1000کەسی نەخۆشی کۆرۆنا لە ژێر چاودێری تایبەتدابوون
ئەمەش دەردەخات کە ئاماری توشبووان ونەخۆشخانەکان جێی نیگەرانیین
جێی باسە پێشتر فەرەنسا بڕیاری دابوو کە بەستنی دەمامک یاخود ماسک لە قۆناخەکانی خوێند بۆ قوتابیان دووبارە بەناچاریی بەکاربهێنرێت و ژەمەسێیەمی ڤاکسینیش بۆ سەرو 65 ساڵ و کەسانی کەم بەرگری لەبەردەستەو لەمانگیی دوانزەوە لە تەمەنی 50 سالییەوە دەتوانن ژەمەسێیەمی ڤاکسین وەرگرن

سەرچاوە:-
France24

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا بە بۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمەوە مەراسیمێکیان ئەنجامدا ( ڤیدیۆ )

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد دەکات

nusar1

نەمسا:ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ڤیەننا ڕێز لە قوتابیانی سەرکەوتوو دەگرن

nusar1
KDC

FREE
VIEW