KDC

قوباد تاڵه‌بانی: بایۆمه‌تری كێشه‌ی بن دیوار و دوو مووچه‌یی چاره‌سه‌ر ده‌كات

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕ‌ایده‌گه‌یه‌نێت بایۆمه‌تری كێشه‌ی بن دیوار و دوو مووچه‌یی چاره‌سه‌ر ده‌كات.

قوباد تاڵه‌بانی له‌ دیبه‌تێكدا له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ته‌كنۆلۆژی هاتینكس له‌ شاری هه‌ولێر ڕ‌ایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕ‌یاریداوه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.

قوباد تاڵه‌بانی ڕ‌اشیگه‌یاند: له‌ ساڵی 2015 وه‌ ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووی قه‌یرانی دارایی بوینه‌ته‌وه‌ و بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ شێوازی حوكمڕ‌انی دواكه‌وتوو بووه‌ و حكومه‌ت بۆ خه‌ڵك دروستكراوه‌ و یاسا كۆنه‌كان بوونه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م حكومه‌ت و هه‌وڵده‌دین به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا سه‌ربكه‌وین و ده‌بێت خۆمان له‌گه‌ڵ ململانێ نوێیه‌كاندا بگونجێنین و ده‌بێت حوكمڕ‌انی له‌ هه‌رێم باشتر بكه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ سیسته‌می بایۆمه‌تری وتیشی: بایۆمه‌تری كێشه‌ی بن دیوار و دوو مووچه‌یی چاره‌سه‌ر ده‌كات و 475 هه‌زار ژماره‌ی بێهاوتا بۆ مووچه‌خۆران دابه‌ش ده‌كه‌ین و پێشتر نه‌مانده‌زانی مووچه‌ به‌ كێ ده‌ده‌ین و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستیكردووه‌ به‌ دروستكردنی هه‌ژماری بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران و رۆتیناتێكی زۆر له‌ناو حكومه‌ت و خه‌ڵكدا هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌لكترۆنیكردنی حكومه‌تیش وتی: سه‌رده‌می نووسراو و قه‌ڵه‌م به‌سه‌رچووه‌ پرۆسه‌ی تۆماركردنی كۆمپانیاكان خێراتر ده‌كه‌ین و ئه‌لكترۆنیكردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌مێژ ساڵه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و كه‌رتی تایبه‌ت هاوكار بووه‌ به‌ره‌و حكومڕ‌انییه‌كی دیجیتاڵی

___

سەقامگیری مەرجی مانەوەی کۆمەڵگەیە

nusar1

بەتەمەنترین ژنی جیهان خەڵکی ئێرانە

KDC

ئەمەل کلونی، بەهۆی سزادانی داعشێک ستایشی دادگای ئەڵمانیا دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW