KDC

سوید: بە تۆمەتی کڕینی سێکس چەندین کەس دەستگیر دەکرێت


پۆلیسی ستۆکهۆڵم 75 کەسی بە تۆمەتی کڕیاری سێکس دەستگیرکردوون، کە ئەوروپی و رۆژهەڵاتیشیان تێدایە.

بە گوتەی بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیس ئاندەرس ئۆلۆفسەن، لە کاتی پەتای کۆرۆناش لە سوید، دیاردەی کڕینی سێکس کەم نەبووەتەوە، ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەو دیاردەیە زۆرینەیان لە شارەوانییەکانی دەووروبەری ستۆکهۆڵمن و، زۆرجار هۆتێلەکان بەکار دێنن.

پۆلیس جەختیکردەوە کە نیوەی دەستگیرکراوەکان ڕازی بوون واز لە کڕینی سێکس بێنن و پشتگیری هەوڵەکانی پۆلیس بکەن.

شایانی باسە نزیکەی 20 ئەفسەری پۆلیس بەشدارییان لەو ئۆپەراسیۆنەدا کردووە، کە بە دەستگیرکردنی 75 کەسی کۆتایی هات.

___

ئیتڵاعات دوو هاووڵاتی کوردی دەستگیرکراو دەکوژن

KDC

داعش هێرشی کردە سەر باکووری بەغدا

KDC

ئەمریکا هەڕەشەی سزا لە ئێران دەکات ئەگەر کەشتییەکان چەک لە ئەتلانتیکەوە بگوازرێنەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW