دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونهوهی لووتكهی گرووپی حهوت كه ئهمساڵ له بهریتانیا بهڕێوه چوو، ڕاگهیهندراوێكیان بڵاو كردهوه و تێیدا باس له ڕهوشی عێراق و ههرێمی كوردستانیش كراوه و، بهگوێرهی ڕاگهیهندراوهكه، ”گرووپی 7G” كه خۆی له وڵاتانی ئهمهریكا، بهریتانیا، ئهڵمانیا، كهنهدا، فهرهنسا، ئیتاڵیا و ژاپۆن دهبینێتهوه، پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزه ئهمنییهكانی عێراق، به هێزی پێشمهرگهی كوردستانیشهوه دهربڕیوه له شهڕكردن لهدژی داعش و دووپات لهوهش كراوهتهوه، كه لهم پشتیوانیكردنه بهردهوام دهبن. هاوکات بۆچۆنی شارەزایانی سیاسی ئەوەیە ئەم گرووپە پشتیوانی هێزە شەرعییەکانی عێراقن و دەیانەوێت ڕووبەڕووی ئەو هێزانەی بەدەر لە یاسا بن.
لەو بارەیەوە، ئیبراهیم موسلم دەڵێت: ”پشتیوانیی گرووپی G7 بۆ هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە پشتیوانییەکی گەورەیە، چونکە ئەو وڵاتانە دەزانن ئێستا میلیشیاکان بوونەتە هەڕەشە لەسەر سەروەریی خاکی عێراق و پێشمەرگەش بەشێكە لە مەنزوومەی بەرگریی دەوڵەتی عێراق و ئەم وڵاتانە نایانەوێت جارێکی تر ئەم خاکە بکەوێتە دەست میلیشاکان. وەڵاتانی G7 جیاوازی لە نێوان گرووپە تیرۆریستییەکان و گرووپە میلیشاکانی بەدەر لە یاسا و ئەوانەی لەنێو عێراقدان ناکەن، پشتیوانیی گرووپی G7مەرامێکی تری بوو بۆ هێزە عێراقییەکان، ئەوان پێیان وابوو دەبێ ئەم هێزانە یەکگرتوو و بەهێز بن و بۆ ئەوەی لەدژی ئەو وڵاتانە بوەستن کە دەستێوردانی لەنێو خاکی عێراقدا دەیکەن و سیادەی عێراقی تیک بدەن و هەورەها دەستێوردان لەنێو سیاسەتی عێراقیش بکەن.”
ئەو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: ”خاکبەزاندنی هەندێک وڵات و گرووپەکان ئەمە نامەیەک بوو لەلایەن ئەم گرووپە بۆ ئەوەی سنووری خۆیان بزانن ئەگەرنا چارەنووسییان خراپ دەبێ، چونکە ئەم وڵاتانە پشتیوانی کیانە دەستووری و هێزە سیستمکراوەکان دەکەن. ئیتر جیهانیش باش لەوە تێ گەیشتووە، کە سیستمی موحاسەسەی تائیفی لە دەوڵەتداریدا شکستی هێنا و جیهادیستەکان بەرەو زیادبوون ڕۆیشت و هێزە میلیشیاکانیش لە زیادبووندان و شەراکەت و تەوافق و تەوازن شکستی هێنا، ئەوان دەیانەوێت کەسانی تەکنۆکرات بە ڕازیبوونی زۆرینە بەرەو دەسەڵاتداری بچن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و جێگیرکردنی هاوسەنگی دۆخی عێراقی.”
هاوکات خەلەف شەرەفانی، شرۆڤەکاری سیاسیی بۆچوونی وایە، ئەم حەوت وڵاتانەی پێشەسازی گەورەی جیهان کاریگەریی گەورە هەیە لەسەر جیهان و کۆنترۆڵی سیاسەتی جیهانی لای ئەوانە و ئەوان ئابووری و پێشەسازی و سەربازیشیان لایە، بۆیەشە پشتیوانییان بۆ هێزی عێراقی و هێزەکانی پێشمەرگە پشتیوانییەکی گەورەیە.
ئەو بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”ئەم وڵاتانە باش دەزانن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا ئەوەی توانی ئوستوورەی داعش تێک بشکێنی و لەبەر سینگی بوەستێت هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە کوردییەکانی تر بوون، بۆچوونێک بۆ ئەم وڵاتانە دروست بووە کەوا هێزەکانی پێشمەرگە ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە.”
دەشڵێت: “نەمانی خیلافەتی داعش لە مووسڵدا بە هاوکاریی هێزی پێشمەرگە بوو و لە ناوچانەی پێکهاتەکان هەر پێشمەرگە داعشی لەنێو برد، ئەمەش لە عورفی ئەم وڵاتانەدا
هاوکات پشتیوانیی ئەم وڵاتانە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە کارێکە لە بەرژەوەندیی عێراقییەکاندا و لەگەڵ خواستی عێراقییەکاندایە، چونکە ئەمە خواستێکی عێراقییەکانە و خەڵکی عێراقیش باش لەوە تێ گەیشتووە، ناکرێ و حکوومەتی عێراقی لە دەرەوە دابنرێت.”